سبەی سه‌دان هه‌زار پێكوته‌ی كۆرۆنا ده‌گه‌نه‌ عێراق

سبەی سه‌دان هه‌زار پێكوته‌ی كۆرۆنا ده‌گه‌نه‌ عێراق
بەپێی سەرچاوەیەكی وەزارەتی تەندروستی عێراق، بڕیارە سبەی بڕی سه‌دان هه‌زار پێكوتە ئیسترازینیكا بگاتە بەغدا.

سەرچاوەكە گوتی: "350 ھەزار پێكوتەی ئیسترازینیكا سبەی دەگاتە بەغدا".

گوتیشی: "سەرەتا پێكوته‌كه‌ بۆ تیمە تەندرووستییەكان و ھێزەكانی ئەمنی و بەساڵاچووان دابین دەكرێت"، ئاماژەشیكرد، "لە ماوه‌ی 2 ھەفتەی داھاتوودا دوو ملیۆن پێكوتەی چینی دەگات".

سێشەممەی رابردوو حكومەتی عێراق جەختیكردبوویەوە، لەوەی لە دوو رۆژی داھاتوودا بڕێكی دیكەی پێكوتەی كۆرۆنا به‌ده‌ستیان دەگات.

گوتەبێژ بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، حەسەن نازم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە 23ی ئادار گوتی: "ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچە گوندنشینەكان لە زیادبوون دایە"، جەختیشیكردەوە لەوەی، "عێراق لە ماوه‌ی دوو رۆژی داھاتوودا بڕێكی دیكەی پێكوتەی كۆرۆنا وەردەگرێت".
k24 -
Top