راوێژکارێکی کازمی لەبارەی گۆڕینى نرخى دۆلار رونکردنەوە دەدات

راوێژکارێکی کازمی لەبارەی گۆڕینى نرخى دۆلار رونکردنەوە دەدات

راوێژکارى ئابوری سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، لێدوانی بەرپرس و هێزە سیاسییەکان پەیوەست بە هەوڵەکان بۆ گۆڕینی نرخی دۆلار بوەتەهۆی دروستبونی پشێوی لەبازاڕ و کاریگەرى لەسەر خواست و خستنەڕو دروستکردوە، جەختیش دەکاتەوە بەرزکردنەوەى نرخ بۆ یەکجارە و بەردەوام نابێت.
مشتومڕەکان لەبارەی گۆڕینی نرخی دۆلار پشێوى لەجموجۆڵى بازاڕدا دروستدەکات
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکارى ئابوری سەرۆک وەزیرانى عێراق بە رۆژنامەی سەبای-ی راگەیاندوە، بەردەوامی لێدوانی بەرپرس و هێزە سیاسییەکان و مشتومڕەکان لەبارەی گۆڕینی نرخی دۆلار پشێوى لەجموجۆڵى بازاڕدا دروستدەکات و کاریگەرى لەسەر خواست و خستنەڕو دەبێت، بەتایبەت کە تائێستا هیچ کام لەپێشبینیەکان لەو بارەیەوە یەکلایینەکراونەتەوە.
بەرزکردنەوەی نرخ بۆ یەکجارە و بۆ داهاتو بەردەوام نابێت
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەرزکردنەوەی نرخ بۆ یەکجارە و بۆ داهاتو بەردەوام نابێت، بۆیە باوەڕیانوایە ئەو زانیاریانەی لەو بارەیەوە بڵادەکرێنەوە پشتیان بە پێشبینی نادروست بەستوە.
پێشبینی دەکەن لەداهاتودا نرخەکان جێگیربن و لەدۆخی ئێستایدا بەردەوام نابێت
راوێژکارى ئابوری سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، پێشبینی دەکەن لەداهاتودا نرخەکان جێگیربن و لەدۆخی ئێستایدا بەردەوام نابێت.

ماوەی چەند رۆژێکە هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە و پێشمەرجی چەند فراکسیۆنێک بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە پڕۆژەکەدا، بازارەکانی دراو بە قۆناغێکی ناجێگیردا تێپەڕدەبن، بەجۆرێک دوێنێ لەسلێمانی، بەغدا، هەولێر و پارێزگاکانی دیکە 100 دۆلار بە 144000 (سەد و چل و چوار هەزار دینار) مامەڵەی پێکراوە.








خەندان
Top