عێراق... شەش هەزار و 500 تووشبووی نوێی پەتای كۆرۆنا تۆمار كران
وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە داوە لە ماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا شەش هەزار و 513 تووشبووى پەتاى کۆرۆنا تۆمار کراون.
روونیشی کردووەتەوە لەو ماوەیەدا چوار هەزار و 781 تووشبوو چاک بوونەتەوە و 33 کەسی تووشبووی پەتاكەش گیانیان لەدەست داوە.
بەپێى داتاکان، تا ئێستا لە سەرتاسەرى عێراق 815 هەزار و 605 تووشبووی كۆرۆنا تۆمار کراون، 732 هەزار و 252 تووشبوو چاک بوونەتەوە کە دەكاتە ڕێژەى 89.8%ی تووشبووان، هەروەها 14 هەزار و 1287 کەسیش بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز