خه‌ڵكی به‌غدا به ره‌شبینییه‌وه له ئاینده‌ی شاره‌كه‌یان ده‌ڕوانن
له‌وباره‌یه‌وه هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی عەبدوڵڵا غرێقی، كه ده‌رچووی زانكۆیه تایبه‌ت گوتی: "دەمەوێ کۆچ بکەم بۆ دەرەوەی عێراق، من هەست دەکەم ئایندەم لەم وڵاتە نادیارە، من تەمەنم 32 ساڵە، تائێستا نە دامەزراوم و هاوسه‌رگیریم كردووه، ئایندەم فەوتا".
نمونەی وەك عەبدوڵڵا زۆرن لەو شارە، بێ‌کاری و نەبوونی خزمەتگوزاری بەتەواوی دانیشتوانی پایتەختی نیگەران کردووە و عەباس فەیلیش قوربانییه‌كی دیكه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی به‌غدایه و له رێگه‌ی گوتی: "دۆخی به‌غدا زۆر خراپه، ژیان زۆر سەختەو دۆخی شارەکەش بەکەڵك ناهێت".
هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی ئه‌و شاره به‌ناوی عه‌لی موختار جه‌خت ده‌كاته‌وه، "من کرێچیم، مانگانە 300 هەزار دینار دەدەم، مانگی وا هەیە ناتوانم کرێی خانۆکەم دەربکەم، ئەمە کەی شارە!!، ژیانمان زۆر ناخۆش و زەحمەت بووه، به‌ڵام خودا گەورەیە".
ته‌نانه‌ت ئێستا گۆڕەپانی تەحریری شاری به‌غداش، ئەو شوێنەی پێشتر بەهەزاران کەس تێیدا کۆده‌بوونه‌وه و داوای خزمەتگوزاری و هەلی کاریان لە حکومەت دەکرد، ئێستا پڕکراوە لە هێزی سەربازی و داواکارییەکانی خەڵکیش هیچی جێ بەجێ نەکران.
K24 -