پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەدات

پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەدات
پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، دەدات.

بڕیارە کاتژمێر 3ـی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 28-3-2021، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی ژمارە 46ـی وەرزی یاسادانانی یەکەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەمی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە بریتییە لە دوو بڕگە، کە بریتین لە؛

- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021

- 15 خولەک گفتوگۆی گشتی




باسنيوز
Top