عێراق شەشەم گەورەترین هەناردەکاری نەوتە بۆ ئەمریکا

عێراق شەشەم گەورەترین هەناردەکاری نەوتە بۆ ئەمریکا
ئیدارەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکی رایدەگەیەنێت، عێراق شەشەم گەورەترین هەناردەکاری نەوتە بۆ ئەمریکا.

ئەمڕۆ شەممە 27-3-2021 ئیدارەکە راپۆرتێکی لەبارەی هاوردەکردنی نەوت لەلایەن وڵاتەکەیەوە لە هەفتەی رابردوو، بڵاو کردووەتەوە.

بەپێی راپۆرتەکە، لە هەفتەی رابردوودا، ئەمریکا بە تێکڕا چوار ملیۆن و 936 هەزار بەرمیل نەوتی هاوردە کردووە.

هەروەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، تێکڕای رۆژانەی نەوتی هەناردەکراو لە عێراقەوە بۆ ئەمریکا، 105 هەزار بەرمیل نەوت بووە و بەمەش عێراق بووەتە شەشەم گەورەترین هەناردەکاری نەوت بۆ ئەو وڵاتە.

شەش گەورەترین هاوردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا:

- سێ ملیۆن و 418 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کەنەدا

- 618 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سعودیە

- 280 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مەکسیک

- 161 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە نایجیریا

- 132 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە ئیکوادۆر

- 105 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە عێراق




باسنيوز
Top