په‌رله‌مانتارێكی عێراق به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرا ده‌كا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27/3/2021، شێروان میرزا، په‌رله‌مانتاری عێراق له فراكسیۆنی پارتی ڕای گه‌یاند ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه بودجه‌ی 2021 دواخراوه بۆ سبه‌ی، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به نێوان هه‌ولێر و به‌غداوه هه‌بێت، هه‌موو بابه‌ته‌كان كۆتاییان هاتووه رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه، گرفته‌كه له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی گرفته، ناكۆكیی ناو ماڵی شیعه‌كانن و چاوه‌ڕوانی سبه‌ی ده‌كه‌ین بۆ ده‌نگدان.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو رێككه‌وتنه‌كه ته‌واو كراوه و هه‌رێمی كوردستان به شه‌فافی هاتووه‌ته پێشه‌وه و داتاكانی داوه‌ته به‌غدا، پابه‌ندبوونی خۆی ده‌ربڕیوه و لایه‌نی به‌رامبه‌ر ناتوانن شه‌قامی خۆیان رازی بكه‌ن".
گوتیشی: "ده‌قی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه ده‌قی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌لایه‌ن لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند ده‌خوێندرێته‌وه، ده‌ڵێت پێشنیازی لێژنه‌كه به‌و جۆره‌یه وه‌ك په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازی لێژنه ده‌درێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌ی لێژنه‌كه كردوویه‌تی ده‌نگی 50+1ی هێنا له دانیشتن، ئه‌وه به‌ڕێ ده‌كرێ و ئه‌گه‌ر ده‌نگی نه‌هێنا، پێشنیازی لێژنه (ده‌قی رێككه‌وتنی حكوومه‌ت به‌ڕێ ده‌كرێ، كه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كردووه)، به هه‌ردوو باردا وه‌كوو كورد كاره‌كانمان ته‌واو كردووه، رۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌و پرۆژه بودجه‌یه‌ی 2021 ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌قی پێشنیازكراوی لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند په‌سه‌ند نه‌كرا (ده‌قه‌كه‌ی حكوومه‌ت ده‌چێته ده‌نگدانه‌وه و په‌سه‌ند ده‌كرێت.)
باس‌نیوز