"ئەگەر ئەمشەو شیعە و سوننە رێکبکەون سبەی پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە کۆدەبێتەوە"

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند کە ئێستا شیعە و سوننەکان لە کۆبوونەوەدان ئەگەر بگەنە رێککەوتن سبەی پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی پرۆژە یاسا بودجە کۆدبێتەوە.

مەیادە نەجاڕ راگەیاند: "ئێستا شیعە و سوننە لە کۆبوونەوەکان ئەگەر بگەنە رێککەوتن کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆی سبەی پەرلەمان کۆدەبێتەوە بۆ پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە".

گوتیشی: "شیعەکان لەسەر بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار و گرێبەستەکانی حەشدی شەعبی و قەرزەکان کێشەیان ھەیە".
bas news -
Top