زیاتر لە 170 واژۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق کۆ کراونەتەوە

زیاتر لە 170 واژۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق کۆ کراونەتەوە
پەرلەمانتارێکی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق ڕای دەگەیەنێ، دۆخی چەکداری و یٔەمنیی عێراق بۆ هەڵبژاردنێکی پاک و بێتەزویر گونجاو نییە، لەگەڵ یٔەوەش زیاتر لە 170 واژۆی پەرلەمانتاران بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق کۆ کراونەتەوە.

د. ناسڕ یووسف هەرکی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، به‌ (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: "زیاتر لە 170 واژۆ بۆ حەلکردن و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق پێش وادەی هەڵبژاردنی چاوەڕوانکراو لە 10-10-2021 کۆ کراونەتەوە، بەڵام دیار نییە هەڵبژاردن لە عێراق دەکرێت، یان ناکرێت".

گوتیشى: ”هێزی چەکداری میلیشایی دەستی بەسەر دۆخی یٔەمنیی عێراقدا گرتووە، بە یٔاشکرا لە ناو پایتەختەکەی نمایشی سەربازی دەکەن، لە دۆخێکی وەهادا ناتوانرێت هەڵبژاردنێکی پاک و بێتەزویر بکرێ، چونکە پۆلیسی بنکەکان ناتوانن لە بەرامبەر بەو هێزە میلیشیایانە ڕێگری بکەن و سندووقەکانی دەنگدان بپارێزن، لەو دۆخەشدا هێز لای کێ بێت، یٔەو دەیباتەوە و دواتر دەبێت بە یٔەمری واقع“.

یٔەو پەرلەمانتارەی پارتی جەختی لەسەر یٔەوەش کردەوە، دیار نییە دوای پەسەندکردنی بودجە پەرلەمانی عێراق هەڵده‌وەشێتەوە، چونکە لە ڕاستیدا فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لەگەڵ هەڵوەشاندنەوە و حەلکردنی نین، لە دۆخێکدا کە دڵنیا نین لەوەی هەڵبژاردن دەکرێت، هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ كرد: ”هیچ شتێک ناتوانرێ لە عێراقدا پێشبینی بۆ بکرێت، چونکە هەر رۆژەی دۆخێکی نوێ دێتە پێشەوە کە پێشبینینەکراوە“.




باسنیوز
Top