په‌رله‌مان لەبارەی بودجە کۆدەبێتەوە؛ زیادکردنی 30 هەزاری چەکدار و دابەزاندنی بەهای دۆلار مه‌رجی شیعەکانە
دانا جه‌زا، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق بە خەندان-ی راگەیاند، "تا ئێستا لایه‌نه شیعیه‌كان به‌تایبه‌ت كوتله‌كانی سائیرون و فه‌تح و ده‌وڵه‌تی هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه ده‌رنه‌بڕیوه، ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌نێوان كوتله شیعیه‌كان ئه‌نجامدراوه و ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش ئه‌مڕۆ ده‌رده‌كه‌وێت".
وه‌ك كورد و سوننه‌كان و هاوپه‌یمانی سائیرون به‌شداری له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و سورن له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی بودجه
ئاماژەی بەوەشکرد، وه‌ك كورد و سوننه‌كان و هاوپه‌یمانی سائیرون به‌شداری له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و سورن له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی بودجه، "به‌ڵام كوتله شیعیه‌كان چه‌ند مه‌رجێكیان هه‌یه ئه‌وانیش زیادكردنی 30.000 (سی هه‌زار) چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی و دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی".
ئه‌گه‌ر هه‌یه نیسابی یاسایی ته‌واوبكرێت و هه‌وڵبدرێت بڕوا به په‌رله‌مانتاره شیعیه‌كان بكرێت بۆئه‌وه‌ی به‌شداری له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی باسی لەوەشکرد، "ئه‌گه‌ر هه‌یه نیسابی یاسایی ته‌واوبكرێت و هه‌وڵبدرێت بڕوا به په‌رله‌مانتاره شیعیه‌كان بكرێت بۆئه‌وه‌ی به‌شداری له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدان به بودجه بكه‌ن".
بابه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان خراوه‌ته ناو به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆوه بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی بودجه، په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه
دانا جه‌زا ئەوەشی خستەڕو، "بابه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان خراوه‌ته ناو به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆوه بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی بودجه، په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئیحراجكردنی په‌رله‌مانتارانه تا به‌شداری بكه‌ن ئه‌گه‌رنا ئه‌و دو بڕگه‌یه دورن له‌یه‌كتره‌وه".
تا ئێستا دیار نیه كۆبونه‌وه‌كه ده‌كرێت یاخود نا، یان ده‌نگ به چ بڕگه‌یه‌كی پرۆژه‌یاسای بودجه ده‌درێت
هاوكات رێبوار كه‌ریم، ئه‌ندامی هاوپەیمانی هیوای کوردستانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "وه‌ك كورد به‌شدار ده‌بین له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان، به‌ڵام تا ئێستا دیار نیه كۆبونه‌وه‌كه ده‌كرێت یاخود نا، یان ده‌نگ به چ بڕگه‌یه‌كی پرۆژه‌یاسای بودجه ده‌درێت".
رونیشیکردەوە، لایه‌نه شیعیه‌كانیش هه‌ڵوێستی خۆیان یه‌كلانه‌كردوه‌ته‌وه، "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌كۆتا ساته‌كاندا هه‌ڵوێسته‌كه‌یان ئاشكرابكه‌ن كه به‌شداری له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن یاخود نا".
خەندان