پەرلەمانی عێراق زەنگی ئاگادار کردنەوە بۆ پەرلەمانتاران لێدەدات

پەرلەمانی عێراق زەنگی ئاگادار کردنەوە بۆ پەرلەمانتاران لێدەدات
پەرلەمانی عێراق زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ ئامادەبوونی پەرلەمانتاران لە کۆبوونەوەدا، لێدەدات.

تا ئێستا کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، بەهۆی ئامادەنووبی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، دەستی پێنەکردووە.

بەپێی زانیارییەکان، پەرلەمانتارانی هاوپەیمانیی سائیرون، سوننەکان، فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی لە هۆڵی کۆبوونەوە ئامادەن، کە بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمان سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکە دەکات.

بەپێی پەیڕوی ناوخۆی پەرلەمان، پێویستە لە هەر کۆبوونەوەیەکدا، لانی کەم 172 پەرلەمانتار ئامادە بن، بەڵام لەو کۆبوونەوەیەی ئەمڕدا، تا ئێستا نزیکەی 120 ئەندام ئامادەن.













باسنيوز


Top