لە عێراق 37 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق 37 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 6 هەزار و 664 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 31/3/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رای گەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 6 هەزار و 664 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 4 هەزار و 210 کەسیش چاکبوونەتەوە، 37 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە 850 هەزار و 924 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 759 هەزار و 560 کەس چاک بوونەتەوە و 14 هەزار و 323 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.












باسنيوز

Top