دەنگ لەسەر هەردوو مادده‌ی ١٠ و ١١ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ درا

دەنگ لەسەر هەردوو مادده‌ی ١٠ و ١١ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ درا
كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق بەردەوامە و پێش كەمێك دەنگ لەسەر هەردوو ماددەی ١٠ و ١١ی پرۆژەیاساكە درا، كە تایبەتن بە پشكی هەرێمی كوردستان لە پرۆژەیاساكەدا.

لەمبارەیەوە د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق به‌ پەیامنێرانی میدیاكانی راگه‌یاند كە له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا ده‌نگ به‌ هه‌ردوو مادده‌ی ١٠ و ١١ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق درا، كه‌ تایبه‌تن به‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان و شایسته‌ داراییه‌كانی.

حەداد پیرۆزباییشی لە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كرد بەبۆنەی دەنگدان بە ماددەكانی تایبەت بە پشكی هەرێمی كوردستان، لە هەمان كاتیشدا گوتی جارێ دەنگدان لەسەر كۆی پرۆژەیاساكە ماوە.

جێی باسە پەرلەمانتاران دەنگیان لەسەر چەند ماددەیەكی تریش داوە، لەوانەش ماددەكانی یەكەم، دووەم، سێیەم و شەشەمی پرۆژەیاسەكە، تا ئێستا پرۆسەی دەنگدان بەردەوامە، سەرباری بایكۆتكردنی دانیشتنەكە لەلایەن ژمارەیەك لە فراكسیۆن و پەرلەمانتارانی عەرەبی شیعە، عەرەبی سوننە و كورد.













باسنيوز


Top