حەلبوسی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان واژۆ دەکات

حەلبوسی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان واژۆ دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان واژۆ دەکات.

بڕیارەکە بەپێی بڕگەی دووەمی ماددەی 59 و بڕگەی پێنجەمی ماددەی 138ـی دەستووری هەمیشەیی عێراق دەرکراوە.

بەپێی بڕیارەکە، پەرلەمانی عێراق لە رۆژی 7-10-2021 هەڵدەوەشێندرێتەوە و سێ رۆژ دواتریش، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت.

لەسەر داوای خۆپیشاندەران و ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی 6-6-2021ـی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری کردبوو، بەڵام دواتر وادەکەی بۆ 10-10-2021 دواخست.








باسنيوز
Top