سەدر هەڵوێستی خۆی لەبارەی سەردانەکەی کازمی بۆ سعودیە ئاشکرا دەکات

سەدر هەڵوێستی خۆی لەبارەی سەردانەکەی کازمی بۆ سعودیە ئاشکرا دەکات
رێبەری رەوتی سەدر هەڵوێستی خۆی لەبارەی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سعودیە، ئاشکرا دەکات.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییی (تویتەر)، رایگەیاندووە، ”بەهیواوە“ لەو سەردانەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڕوانێت.

شەوی چوارشەممە 31-3-2021، مستەفا کازمی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ریازی پایتەختی سعودیە.

موقتەدا سەدر رایگەیاندووە، ئەو سەردانە دەروازیەکە، کە عێراق لە گۆشەگیرییەکەی بەرامبەر مێژوو و وڵاتانی عەرەب، دەردەکات.

رێبەری رەوتی سەدر هیوای خواستووە سەردانەکەی مستەفا کازمی ببێتە سەردانێکی دۆستانە و دروستکردنی هاوبەشی لە هەموو بوارە جیاوازەکان و کۆتایی بە ناکۆکی و قەیرانەکان بهێنێت.




باسنيووز
Top