مستەفا کازمی عەمرە دەکات

مستەفا کازمی عەمرە دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ سعودیە، ئەرکی عەمرە بەجێ دەهێنێت.

شەوی چوارشەممە 31-3-2021، مستەفا کازمی, سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ریازی پایتەختی سعودیە.

بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کازمی و ئەندامانی شاندەکە لە شاری مەککە عەمرەیان کردووە.

عەمرە یەکێکە لە رێوڕەسمە ئایینییە ئیسلامییەکان و مسوڵمانان لە شاری مەککە و لە مزگەوتی حەرام (رووگەی مسوڵمانان)، جێبەجێی دەکەن.



باسنيوز
Top