كازمی: په‌یوه‌ندییه‌كی دێرینم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و براكه‌شم مه‌سرور بارزانی هه‌یه
له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودییه و له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرد و گوتی: له‌و بڕوایه‌دام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كانمان به سه‌رده‌مێكی زێڕیندا تێده‌په‌ڕن.
گوتیشی: له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا من خۆم له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌ركرده كورده‌كان ژیاوم. یه‌كێك بووم له‌و گه‌نجانه‌ی له‌گه‌ڵ كورددا دژی رژێم شه‌ڕم كردووه. په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تین و مێژووییم هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و برامه. ئێمه به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین، په‌یوه‌ندییه‌كانمان باشتر بكه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، كازمی باسی له رۆڵی سعوودییه كرد و گوتی: ریاز رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه‌دا.
گوتیشی: ئێمه له ماوه‌ی رابردوودا توانیمان سه‌ركه‌وتوو بین له‌وه‌ی به ماوه‌یه‌كی كه‌م په‌یوه‌ندییه‌كی باش له گه‌ڵ ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ریكا، ئێران و توركیا و سعوودییه بنیاتبنێینه‌وه.
كازمی نیگه‌رانی ده‌ربڕی له‌وه‌ی ناو به‌ناو كه‌سێك لێدوانێكی تائیفی دژی سعوودییه ده‌دات، ئه‌و هه‌سته درووست ده‌كات، گوایه كه‌شی گشتیی عێراق دژی سعوودییه بێت، كه ئه‌مه راست نییه.
k24 -