تەندروستیی عێراق توانای دۆزینەوەی جۆرە هیندییەكەی پەتای كۆرۆنای نییە

تەندروستیی عێراق توانای دۆزینەوەی جۆرە هیندییەكەی پەتای كۆرۆنای نییە
رۆژی دووشەممە 10/5/2021 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند كە تا ئەورۆكەش نەیانتوانیووە لە پشكنینی تاقیگەكاندا پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای جۆرە هیندییەكە بدۆزنەوە. لەمبارەوە ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی زیاتر روونكردنەوەیدا كە ئەمڕۆ وەزارەتەكەیان پشكنینی كۆرۆنای بۆ ئەو عێراقییانە كردووە كە لە هیندستان گەڕاونەتەوە و چاوەڕێن بەرواری 11/5/2021 ئەنجامەكان دەربكەوێت. هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە تا ئێستا ناتوانن پەتای كۆڕۆنا لەجۆرە هیندییەكە دیاری بكەن، بەڵام چاوەڕێی تەواوبوونی دامەزراندنی تاقیگەیەكی نوێن كە تایبەتە بە پشكنینی جیناتێكی ڤایرۆسەكان. ئەم راگەیاندنەی تەندروستی عیراق لەو كاتەدا هاتووە كە ئەمڕۆ دووەم كاروانی گەشتیارانی عێراق لە هیندستان گەڕانەوەو لە گەڕانەوەی ٣٩٩ كەس لە كاروانی یەكەمی هاوڵاتیانی عێراق لە هیندستان ٨٢ كەسیان تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

هەروەها ریازعەبدولئەمیر بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عیراقی فیدرالدا پێشبینی دەكات ئەم تاقیگە نوێیەی دایدەمەزرێنن لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا تەواو دەبێت، هاوكات لەم ماوەیەدا بۆ كارمەندانی تایبەت بەو تاقیگەتازەییە خوڵی ڕاهێنانیان بۆ دەكەنەوە. لە درێژەی راگەیاندنەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە لەكاتی ئێستادا نازانن پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرگەی ئەم جۆرە هیندیەی پەتای كۆرۆنا دەگرێت یان نا، بەڵام دڵنیان لەوەی ئەم پێكوتەیە ئێستا باشترین ڕێگەچارەی خۆپاراستنە لە ڤایرۆسێ كۆرۆنا.
ئامادەكردنی: گوڵان/ ساڵح عومەر













Top