پیشمەرگە ، لە پێناو مرۆڤایەتی و سەربەخۆیی كوردستان فیداكاری دەكات

پیشمەرگە ، لە پێناو مرۆڤایەتی و سەربەخۆیی كوردستان فیداكاری دەكات
لە سەرەتای هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ عێراق و دواتر ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و دروستبوونی مەترسی لە سەر ناوچەكە و عێراق و جیهان بە گشتی ، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ، توانیی رێگری لەو رێكخراوە تیرۆریستیە بگرێت و هەر بۆیە تا ئێستا زیاتر لە 1500پێشمەرگە گیانی خۆیان فیدای كوردستان و ئازادی و مرۆڤایەتی جیهان كردوووە . هێزی پێشمەرگەی كوردستان وەكو سووپای خۆراگری هەرێمی كوردستان هەژمار دەكرێت كە رووبەری كوردستانی باشوور دەگاتە پازدە هەزار مایل دوو جا ، هەر چەندە تا ئێستا خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆ نییە ، بەڵام بەسەركەوتوویی ئیدارەی خۆیان بەرێوەبردووە چەندە .ئەمە لەكاتێكدایە كە جەنگاوەرانی كورد بە درێژایی مێژوویی هەزاران ساڵە رێزیان لێگیراوە و بەرپەرچی دوژمنیان داوەتەوە ، ئەوان دژی فارس ، عوسمانییەكان ، ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا و عوسمانی جەنگاون.ناوی پێشمەرگە تا ناوەراستی سەدەی بیستەم نەبووە و لە رووی ماناوە پێشمەرگە بە واتای ئەو كەسانە دێت كە خۆیان رووبەرووی مردن دەبنەوە.هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئەمرۆ هێزی هەرە كاریگەرە لە جیهان و عێراقدا كە بەرەنگاری داعش بووەتەوە.

ئەوەی لە رابردوو و ئێستاماندا زۆرترین پێداگری و قوربانی لە پێناویدا بەخشیبێت ، پێشمەرگە، هەوڵ و ماندووبوونەكانی سەرۆك بارزانییە كە لە پێناو بەدیهێنانی مافەرەواكانی كورد نەك تەنیا بۆ باشووری كوردستان بەڵكو بۆ گشت بەشەكانی تری كوردستانیش ،چونكە بە گەیشتنە ئامانجی بەشێك دەبێت هۆكارێك بۆ بەدیهێنانی ماف لە بەشەكانی تریش هەر چەندە سەرۆك بارزانی زۆر هەوڵی لەگەڵ گشت لایەنەكانی باكوور و رۆژئاڤا ئەنجامداوە بەڵام بە هۆی كاریگەری وڵاتانی ئیقلیمی ئەو لایەنانە بە تایبەت "پەكەكەوپەیەدە"، نەیانتوانیی داكۆكیكاری راستەقینە مافەكانی كورد بن لە باكوور و رۆژئاوا . بۆ لە ئێستاد گەلی كورد ئەگەر ریسكیش بكات لەسەر ئەم پرسە نەتەوەیی و مافەرەوایە و سوورە و دەوڵەتی سەربەخۆ رادەگەیەنێت، ئێستا باشووری كوردستان لە چاوەڕوانی ئەو هەنگاوە مێژووییەدایە، تەنانەت جێگای ئومێدی كوردەكانی رۆژهەڵات و باكوور و رۆژئاواشە، لە رووی نێودەوڵەتیشەوە پشتگیرییەكی بەرچاومان هەیە. میللەتی كورد ئامادەیە سنگی دەخاتە بەردەم گوللەی دوژمنان و دەبێتە قەڵغان بۆ ئەوەی وڵاتەكەمان و میللەتەكەمان بە خۆشی و شادی بژی، هەر بە هۆی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش پێگەی كورد قورستر بووە و شاند و كەسایەتی و سەركردەكانی جیهان زیاتر روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە و بارودۆخەكە زیاتر لەبارە تەنانەت دوژمنەكانمان لە عێراق و وڵاتانی دیكەی ناوچەكە لاواز بوون، هەر بۆیە پێویستە هەنگاوەكانی ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی خێراتر بكرێت.
ئەمرٍۆ شارٍاوە نییە كە پێشمەرگە قارەمانەكانی لە جیاتی هەموو جیهان وەك هێزێكی زەمینی كاریگەر شەرٍی تیرۆریستانی داعش دەكەن . بەڵام ئەوەی جێی پرسیار و سەیرە بێ‌ ئاگایی هەندێك لە بەرپرسانی وڵاتانی جیهانی ، بە تایبەت لە مەرٍ پرسی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە بە تایبەت سەركەوتنە بەرچاوەكانیان بە سەر درندەترین تیرۆریستان و مرۆڤ كوژانی جیهان ، هەندێك جار جێگەی سەرسورمان وپرسیارە ، یانیش هەندێك جار كۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە سەر پرسی شەرٍی داعش و هەرێمیمەكان ، هەرێمی كوردستان لە بەرچاو ناگیرێت ، بەدڵنییاییەوە ئێستا رەوشی ناوچەكە و بەگشتی و لە رووی ستراتیژی سیاسی سەربازی و دیپلۆماسی گۆرانكاریی بە سەر هاتوووە بە تایبەت لە نێو خۆی عێراق و واقعێكی تازە هاتۆتە ئاراوە كە ئیتر گەلی كورد جارێكی تر ئامادە نییە ،بگەرێتەوە ژێر هەژموونی عێراقێكی دروستكراو و هەروەها هێزی پێشمەرگە بێ‌ بەرییە لە عێراق چونكە جگە لە لێدانی پێگەی پێشمەرگە و دژایەتێكردنی هیچ تری نەكردووە و هەروەها ئێستا عێراق خاوەن سیستەمێكی سەربازیی نییە جگە لە چەكدارانی حەشدی شەعبی كە لە لایەن ئێرانەوە دروستكراون . بۆیە پێشمەرگە ئامادە نییە فەرمان لە وڵاـتێكی فاشڵ و ناجێگر وەربگرێت و خاوەن شكۆ سەربەخۆیی خۆیەتی و سەرۆك بارزانی وەك فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە ، سەرچاوەیە بۆ پێشمەرگەی كوردستان ..

بۆیە دەڵێم رٍاستە ئێستا لە لایەك پێشمەرگە لە جیاتی هەموو جیهان لە پێناو ئازادی و مرۆڤایەتی دەجەنگێت ،بەڵام ئامانجی سەرەكیی و رٍاستەقینەی هەیە كە دەیان ساڵە خەباتی بۆ دەكات و قوربانی دەبەخشێت ئەویش رزگاركردنی خاكی كوردستانە لە چەنگ داگیركەران و بەدیهێنانی ئەو ئامانجە گەورەیەكە كەلە پێناویدا تێدەكۆشێت كە ئەویش سەربەخۆیی كوردستانە.
Top