ستراتیژیه‌تی ده‌ستێوه‌ردانەكانى ئێران له عێراقى دوای ساڵی ٢٠٠٣.

ستراتیژیه‌تی ده‌ستێوه‌ردانەكانى ئێران له عێراقى دوای ساڵی ٢٠٠٣.
پەیوەندیی عێراق بە ئێرانەوە بە پێ ی بارودۆخی سیاسی و لە سەردەمی ھەر دەسەڵاتدارێکی عێراقی دا بە چەند قۆناغی جیا جیا دا تێپەڕیووە ، عێراق لە ڕووی جیۆپۆلۆتیکەوە گرنگیێکی تایبەتی لای ئێران ھەیە ، بۆیە ھەمیشە ئێران بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ھەوڵیداوە پەیوەندیێکی ئاشتیانە بە عێراق کۆیبکاتەوە . ئەگەر بگەرێینەوە سەر باگراوندێکی مێژوویی پەیوەندیەکانیان، بۆمان دەردەکەوێت کە پەیوەندی ھەردوو وڵات لە چەندین قۆناغ دا جۆرێک لە ناسەقامگیریی بە خۆیەوە بینیووە و کێشەی تیادا کەوتووە ، تا ڕادەیەک کە ھەردوو وڵات بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان بڕیاریجەنگیان دژی یەک ڕاگەیاندووە .
ھەڵگیرسانی شۆرشی ئیسلامی لە ئێران لە ساڵی (١٩٧٩) دا، کە بووە ھۆی گۆڕانی سیستەمی سیاسی لە ئێران لە سیستەمێکی پاشایەتی بۆ سیستەمی کۆماری ئیسلامی ، وە ھەوڵەکانی ڕابەری شۆرش و کەسایەتی ئایینی –سیاسی ی ئێرانی ( عه‌لی حوسه‌ینی خامه‌نه‌ئی ) لە پێناوسەپاندنی ئایدۆلۆژیایی ( ھەناردە کردنی شۆرش –تێدیر الپورە ) بۆ وڵاتانی دراوسێ ، ھەڕەشەی خستەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و مەترسیێکی ھەقیقی لای وڵاتانی کەنداو بە گشتی و عێراق بە تایبەتی خستە ئاراوە ، ئەمە بوو بە سەرەتایێک بۆ تێکچوونی پەیوەندی عێراق و ئێران، بە تایبەت کە سەرۆکی کۆماری ئەو کاتی عێراق ( سەدام حوسین) ھەستی بە دەست تێوەردانەکانی ئێران لە کاروباری سیاسی عێراق لە رێگایپارتە سیاسیە شیعە مەزھەبەکانی عێراق وەک ( حزبی دەعوەی ئیسلامی و ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراقی)کرد، ئەم گۆرانکارییانەی بە ھەرەشە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دانا،کە سەرەنجام بوو بە ھۆی ھەڵگیرسانی ( شەڕی کەنداوی یەکەم- ١٩٨٠ ) لە نێوان عێراق و ئێران ، ئەو شەڕەی کە ھەشت ساڵ درێژەی کێشا و زەرەر و زیانێکی گەورەی بە ھەردوو لایەن گەیاند .
کۆتایی ھێنان بە جەنگ نەبووە ھۆی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران ، دوو ساڵ دوای کۆتایی ھاتنی جەنگ لە ساڵی (١٩٩٠) پارتە سیاسیە شیعە مەزھەبەکان (حزبی دەعوە و ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراقی ) ڕاپەرینیان دژ سەرۆکی کۆماری عێراق (سەدام حوسین) لە عێراق ئەنجام دا بەڵام شکستیان ھێنا ، ئەوکات عێراق بەشێک لە بەرپرسیارێتی ھەڵگیڕسانی ئەم ڕاپەرینەی خستە ئەستۆی ئێران ، بۆیەپەیوەندی ھەردوو وڵات کێشەی تیادا کەوت و ئەم کێشانەش درێژەیان کێشاھەر لە ساڵی (١٩٩١) تاساڵی (٢٠٠٣) .
ڕووخانی ڕژێمی بەعس و کۆتایی ھێنان بە دەسەڵاتی (سەدام حسین)لە عێراق لە ساڵی (٢٠٠٣) دا ، ھەلێکی مێژوویی بۆ فراوانکردنی دەسەڵات و بەھێزکردنی کاریگەری ئێران لە عێراق داڕەخساند . ھەرچەندە ئێران بەر لە ڕووخانی رژێمی بەعس ھەڵوێستێکی بێ لایەنانەی ڕاگەیاند لە بارەی ئەم مەسەلەوە ،بەڵام ھەندێ سەرچاوە لەوانە ڕاپۆرتێکی سایتی (نقاش- Niqash) ی سەر بە دەزگای ڕاگەیاندنی ( MICT) ئەڵمانی لە عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی (٢٠٠٢) دا سەرکردەکانی حزبی (ئەنجوومەنی باڵای شۆرشی ئیسلامی عێراقی) بە ڕەزامەندی ڕابەری شۆرشی ئیسلامی لە ئێران (خامه‌نه‌ئی ) لەگەڵ ھەندێک سەرکردەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە (واشنتن)کۆبوونەتەوە بە مەبەستی گفتوگۆکردن و ڕاگەیاندنی ھاوکاریکردنیان بۆ چۆنیەتیڕووخانیڕژێمی بەعس لە عێراق. ئێرانبۆ ھێنانەدی ھاوسەنگی سیاسی لە پێناو پاراستنی بەرژەوەنددییەکانی خۆی سیاسەتێکی ئیزدواجی پەیڕەوکردووە لە نێوان ( ڕاگەیاندنی بێ لایەنی خۆی لە جەنگ دژی سەدام حوسین و مانەوە وەک ھاوپەیمانێکی نھێنی سیاسی ئەمریکا) ئەمریکا وەک دەسەڵاتدارێکی بڕیار بە دەست لە عێراق .
دوای ڕووخانی رژێم لە عێراق ،خومەینی ئەوەی دووپات کردەوە کە چیتر ھەڵوێستیان بێ لایەن نابێت لە بارەی ھەر پرسێک کە پەیوەست بێت بە داھاتووی عێراقەوە ، وە ھەرگیز ڕازی نابن بە حکومەتێک کە ھەڕەشە لەسەر بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئێران دروست بکات .
ڕێگەدان بە پارتە سیاسیە شیعە مەزھەبەکان کە بەژداری حکومەت و بڕیاری سیاسی بکەن لە عێراق لە لایەن ئەمریکا وە زەمینە سازی کرد بۆ ئێران تا ھەوڵی بە ھێزکردنی نفوزی خۆی بدات لە عێراق ، ئێران یەکێک بوو لەو دەوڵەتانەی کە پشتگیری خۆی ڕاگەیاند بۆ ( ئەنجوومەنی حوکمی ئینتیقالی) و دانپیانانی کرد بەو حکومەتە عێراقیە یەک لە دوای یەکانەی کە شیعەکان تیایدا سەروەر بوون .
لە سەردەمی حکومەتی ئەیاد عەلاوی (حکومەتی کاتی عێراقی -٢٠٠٤) ، ھەر بە مەبەستی پتەوکردن و باشترکردنی پەیوەندییەکانی عێراق-ئێران ، ئیبراھیم جەعفەریوەک جێگری سەرۆکی حکومەتی عێراق سەردانی ئێرانی کرد و دڵنیایی کردنەوە لەوەی کە رێگە نادات (رێکخراوی موجاھیدینی خەلق) لەسەر خاکی عێراق ھیچ جموجۆلێک دژی بەرژەوەندییەکانی ئێران ئەنجام بدات ، جگە لەمەش رێکەوتنامەیێکی ئەمنیان بە ناوی ( رێکەوتنامەی ھاریکاری ئاسایشی ھاوبەش ) ئیمزا کرد ، کە بە پێ ی ئەم رێکەوتنامەیە چەند لیژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان ھەردوو لایەن پێک ھات بە مەبەستی کارکردن لەسەر رێکخستنەوەی سنوور و دووبارە کارا کردنەوەی سوپای عێراقی لە زووترین کات دا .ئێران وەک سەرەتایێک بۆ پیادەکردنی دەسەڵاتی خۆی لە عێراق توانی باڵوێزخانەیەک لە (بەغدا ) و پێنج قونسوڵخانەی گشتی لە شارەکانی ( کربلا-بەێرە- نەجەف - ھەولێر-سلێمانی ) بکاتەوە .
دوای دامەزراندنی حکومەتی ئینتقالی (ئیبراھیم جەعفەری- ٢٠٠٥) دا پەیوەندییەکانی عێراق-ئێران گەشەسەندێکی بەرچاویان بەخۆوە بینی ، بە شێوەیێک کە شاندێکی سەربازی بە سەرۆکایەتی وەزیری بەرگری عێراقی پێشوو ( سعدون الدلیمی ) سەردانی تاران ی پایتەختی ئێرانیان کرد و شاندەکە بە ڕەسمی داوای لێبووردنی لە حکومەتی ئێران و خەڵکی ئێران کرد بۆ ھەڵوێستەکانی سەدام حوسین دژ بە ئیران ، ھەر لەم سەردانە دا پەیماننامەیێکی تایبەت بە لایەنی سەربازی لە نێوان ھەردوو وڵات لە بواری (بەرگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر) ئیمزا کرا .
لە سەردەمی حکومەتی ( نوری مالکی-٢٠٠٦) ، نوری مالکی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئێرانی کرد و لە لایەن سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێرانی پێشوو ( ئەحمەدی نەژاد ) پێشوازی لێکرا و لە نێوان وەزیرانی ھەردوو لایەن چەند ین رێکەوتنامە لە بوارەکانی (ئەمنی ، نەوت ، رێکخستنەوەی سنوورەکان ) ئیمزا کران . وە ھەر ئەو کات لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانی دا ( نوری مالکی) رایگەیاند کە " ھیچ بەربەستێک نیە ئەم رێکەوتنامانە لە بواری جێ بە جێ کردن رابگرێت " .
ئەم گەشەسەندنە مەزنە لە پەیوەندییەکان ،سروشتی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێرانی بەرەو ئاراستە و قۆناغێکی جیا برد ، بە شێوەیەک پەیوەندییەکان لە پەیوەندیێکی دوژمنانە بوون بە پەیوەندیێکی دۆستانە.

- بەرژەوەندییەکانی ئێران لە خاکی عێراق
عێراق لە ڕووی ستراتیژی یەوە بە شێوەیەکی گشتی لە ڕووی (ئابووری و بازرگانی ) گرنگی خۆی ھەیە بۆ ئێران و بە تایبەتی لە ڕووی جیۆپۆلۆتیکەوە بە دەروازەیێک دادەنرێت بۆ نزیکبوونەوە و گەیشتن بە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی ، دەروازەیەکە کە وڵاتانی عەرەبی دەبەستێتەوە بە ئاسیا ، ئەمەش وایکردووە ئێران پێگەی عێراق بە گرنگترین فاکتەر ی یەکلاکەرەوەی ئاسایشی نەتەوەیی خۆیدابنێتکەلە ڕێگەیەوە دەتوانێت بە ئاسانی پارێزگاری لە ئاسایشی نەتەوەیی خۆی بکات .لە ھەمان کاتدابوونیچەند مەزارگەیێکی پیرۆزی شیعە لە چەند ناوچەیەکی جیاواز دا سەنگێکی تایبەتی داوەتە عێراق بۆ ئێران و وایکردووە ،لەم ڕووەوە پەیوەندیێکی ئایینی مێژوویی عێراق بە ئێران ببەستێتەوە ، ھەرچەندە رَِەنگە ئایدۆلۆژیای (فکرە التشیع ) وەک چەمکێکی ئایینی –سیاسی بۆ ئەم ساتە وەختە فیکرەیەکی کۆن بێت ، بەڵام ئێران توانیویەتی لە ئێستاشدا سوود لەم ئایدۆلۆژیە وەربگرێت بە ڕووە ئاینیەکەی لە پێناو ھێنانە دی مەرامە سیاسیەکەی ، کە ئەمەش ھەژموونێکی باشی داوەتە دەسەڵاتی ئێران لە عێراق ، بە شێوەیەک کە توانیویەتی سوود لە بەھێزترکردنی ڕۆحانیەتی شیعە وەربگرێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵات و گەیاندنی بە قۆَناغێکی پێشکەوتوو لە ڕووی سیاسی و مێژوویی یەوە . ھەر وەک ( عەلی یونسی ) ڕاوێژکاری سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کارووباری کەمایەتیە ئایینی و نەتەوەییەکان لە کۆڕبەندی ( ناسنامەی ئێرانی ) لە (تاران- ٨ ی مارسی ٢٠١٥) ئاماژەی بەوە کردووە کە " ئێران ئەمڕۆ بۆتە ئیمپڕاتۆریەتھەروەک لە ڕابردوو دا، لە ئێستاشدا پایتەختەکەی بەغدا یە، بەغدا ناوەندی ڕۆشەنبیری ، شارستانی و ناسنامەی ئێمەیە ، جوگرافیای ئێران و عێراق قابلی دابەشکردن نیە و کەلتورمان قابلی ھەڵوەشانەوە نیە".ئەم لێدوانە واقیعی سیاسەتی ئێران بەرامبەر عێراق روون دەکاتەوە ودەریدەخات کە ئێران ھەوڵ دەدات پێگەی خۆی لە عێراق بەھێزبکات و بارودۆخی ئێستای عێراقیش بە گونجاوترین کات دەزانێت بۆ ھێنانەدی ئەم ئامانجەی .

- ستراتیژیەتی ئێران بۆ بەژداریکردن لە بڕیاری سیاسی و بەڕێوەبردنی حکومەت
ئازادکردنی عێراق لە ساڵی (٢٠٠٣) دا بە تەنھا نەبووە ھۆی کۆتایی ھێنان بە دەسەڵاتی (سەدام حوسین ) و ڕژێمەکەی ، بەڵکو بووە ھۆی لەناوچوونی زۆربەی پێکھاتەکانی دەوڵەت ، دام و دەزگا حکومییەکان بە شێوەیەکی گشتی و دام و دەزگا سەربازییەکان بە شێوەیەکی تایبەتی پەکیان کەوت و لە کار کەوتن.
لاوازبوون و تێکچوونی کایە و پێکھاتەکانی دەوڵەت زەمینە سازی کرد بۆ جێ بە جێ کردنی ئەجێندای سیاسی ئێران لە عێراق، ئێران بۆئەوەی دەست بخاتە ناو کارووباری سیاسی عێراق سەرەتا وەک وڵاتێکی دراوسێ ی ھاوکار و ئامانج خواز بۆ ھێنانەدی سیستەمێکی سیاسی دیموکراسی و بنتیاتنانەوەی عێراقێکی یەکگرتوو ھەنگاوی خستە نێو مەیدانی سیاسی ، دواتر لە پێناو مانەوە و بەھێزکردنی نفوزی سیاسی چەندین ستراتیژیەتێکی تری بەکارھێنا .
لە قۆناغی پێکھێنانی (مەجلیسی حوکمی ئینتقالی -٢٠٠٣) ، ئەو قۆناغەی کە بەشێک لە شرۆڤەکارانی سیاسی شرۆڤەیکی ڕەخنەگرانەی تیادا ئاراستەی دەسەڵاتی ئەمریکا دەکەن لە گواستنەوەی دەسەڵات بۆ عێراقییەکان ، حاکمی مەدەنی ( پۆل برێمەر ) مەجلیسی ئینتقالی لەسەر بنەمایێکی تایەفی پێکھێنا ، لە ( ٢٥ ئەندامی ئەنجوومەن ١٢ ئەندامی شیعە مەزھەب ) بوون ، کە ئەمە وایکرد ئەنجوومەنەکە ھەر لە سەرەتاوە مۆرکێکی تایەفی -شیعی پێوە دیار بێت .تەنانەت لە کاتی پێکھێنانی (حکومەتی کاتی-٢٠٠٤) کە بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی بوو ، ھەرچەندە پرۆسەی پێکھێنانی حکومەتی کاتی بە شێوەیەکی شکلی یاساییانە بەرێوەچوو ، بەڵام پرۆسەکە لە ڕووی ناوەرۆکەوە تووشی ڕەخنە بوو ، بە پێ ی راپۆرتێکی ڕۆژنامەی (واشنتن پۆست-٢٠٠٤) دیاریکردن و ھەڵبژاردنی ( ئەیاد علاوی) بە سەرۆکی حکومەت وەک سیاسەتمەدارێکی شیعە بە بڕیاری (پۆل برێمەر ) بووە .
لە چوارچێوەی پێکھێنانی (حکومەتی ئینتقالی – ٢٠٠٥ ، حکومەتە ھەمیشەییەکانی عێراق ٢٠٠٦-٢٠١٤) پۆستی سەرۆک وەزیران لە پشکی پارتە سیاسیە شیعەکان بووە ، ئەو پۆستەی کە بە پێ ی ماددەی ( ٧٨) ی(دەستووری ھەمیشەیی کۆماری عێراق -٢٠٠٥) دەسەڵاتێکی زۆر فراوانی پێدراوە .
باڵا دەست بوونی پارتە سیاسیە شیعەکان لە کایە سیاسیەکانی دەولەت ئاسانکاری کرد بۆ ئێران بۆ دەست خستنە ناو بڕیاری سیاسی ، ئێران لە قۆناغی پێکھێنانی حکومەتی ئینتقالی و حکومەتی کاتی ھەر زوو پشتگیری خۆی بۆ حکومەتەکان ڕاگەیاند و دانیپانان . رۆلی ئیران بەمە کۆتایی نەھات ، بەڵکو توانی رۆلێکی کارا بگێرێت لە ھەردوو پرۆسەی ھەڵبژارنەکانی پەرلەمان ( ٢٠٠٥- ٢٠١٠) .
لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی(٢٠٠٥)، بەر لە دەست پێکردنی پرۆسەکە ، ئێران ھەوڵی دا پارتە سیاسیە شیعەکان بخاتە ژێر کاریگەری خۆی و لە چوارچێوەی یەک کوتلەی سیاسی بەھێز کۆیانبکاتەوە و لیستێکی ھاوپەیمان پێک بھێنن لە پێناو جڵەوی دەسەڵات گرتنە دەست ،لە رَاستیشدا توانی ئەو ھەوڵەی بخاتە بواری جێبەجێکردن ، لە ھەڵبژاردنی (٢٠٠٥) زۆربەی پارتە سیاسیە شیعەکان بە یەک لیست بەژداری ھەڵبژاردنیان کرد لیستی ( الاتلاف الوگنیالعراقی -ھاوپەیمانی نیشتمانی عێراقی ) یان پێکھێنا ، کە پێک ھاتبوو لە کوتلەی ( المواگن-بە سەرۆکایەتی عبدالعزیز حەکیم ) و کوتلەی ( الاحرار-بە سەرۆکایەتی موقتەدا ێەدر ) و لیستی( دەوڵەتی یاسا- بە سەرۆکایەتی نوری مالکی ) و حزبی ( الاێلاح- بە سەرۆکیەتی ئیبراھیم جەعفەری) و (رێکخراوی بەدر- بە سەرۆکایەتی ھادی ئەلعامری) و حزبی فەزیلە و چەندین کەسایەتی تری ناوداری شیعە مەزھەب . ئەم لیستە توانی (١٢٨) کورسی لە کۆی (٢٧٥) کورسی لە پەرلەمان بە دەست بھێنێتو حکومەت پێکبھێنێت بە سەرۆکایەتی (نوری مالکی) ، بەم ھۆیەوە ئێران توانی سەنگی شیعە مەزھەکان لە سەنگێکی دیمۆگرافی لە عێراق بگۆرێت بۆ بۆ نفوزێکی سیاسی بەھێز.
ئێران تەنھا رۆڵی لەبەیەک کۆکردنەوەی پارتە شیعەکان نەگێراوە، بەڵکو لەناو ئەم پارتانەش ھەمیشە ھەوڵیداوە ئەو قەوارە سیاسیە بگەیەنێتە دەسەڵات کە لایەنگری راستەقینەیی ئێرانە ھەروەک ئەوەی کە لە (ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق-٢٠١٠) ڕوویدا .
دەرەنجامی (ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق-٢٠١٠) و دەست خستنە نێو ئیرادەی گەلی عێراق بە مەبەستی گۆرینی ئاراستەی پرۆسەی سیاسی لەسەر بنەمایەکی مەزھەبی دا ، بە سەرەتایێک دادەنرێت بۆ سەرھەڵدانی لێک ترازانێکی سیاسی-نەتەوەیی لە عێراق دا لە دوای رووخانی رژێمی بەعس ، وە بە سەرەتایێک دادەنرێت بۆ دروست بوونی فیکرەی سەربەخۆبوون و داواکردنی ھەرێمی سەربەخۆ لای سوونە مەزھەبەکان .لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی دا لیستی (العراقیە-بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی) کە لیستێکی لیبرالی ھاوپەیمانی بوو چەندین حزبی ( سونی،شیعی ، کوردی) لە خۆگرتبوو ، وە براوەی یەکەمی ھەڵبژاردنەکە بوو کە (٩١) کورسی لە پەرلەمان بە دەستھێنا بۆیەش مافی پێکھێنانی حکومەتی ھەبوو ،لە بەرامبەریش دا لیستی (ائتلاف دولە القانون-بەسەرۆکایەتی نوری مالکی)توانی (٨٩) کورسی لە پەرلەمانی عێراق بە دەست بێنێت . دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکان وەک دەرەنجامێکی چاوەرواننەکراو لەلایەن (نوری مالکی) بووە ھۆی دروست کردنی گومان لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمان و ئینشیقاقی خستە نێوان قەوارە سیاسیە عێراقییەکان ، مالکی زۆر لێزانانە توانی سوود لە ماددەی(٧٦) ی دەستوور تایبەت بە پێکھێنانی حکومەت وەربگرێت و بیخاتە بەردەم (المحکمە الاتحادیە العلیا- دادگای باڵای ئیتیحادی) بۆ ئەوەی یەکلایی بکاتەوە ، بە پێ ی بریاری ژمارە (٢٥/ اتحادیە/٢٠١٠) دادگای باڵای ئیتیحادی عێراقی لە بەرژەوەندی لیستەکەی مالکی تەفسیری ماددەی (٧٦) ی دەستووری عێراقی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە مەبەست لە کوتلەی نیابی راسپێردراو بە پێکھێنانی حکومەت ئەو کوتلەیە کە داوی ھەڵبژاردن پێکھاتووە ، لە رێگای یەک لیست و بە ژمارەیەکی دیاریکراو بەژداری ھەڵبژاردنی کردووە و توانیویەتی زۆرترین کورسی لە پەرلەمان بەدەست بھێنێت ، بە پێ ی ئەم بریارە لیستی (ائتلاف دولە القانون ) بوو بە براوەی یەکەم و لە (٥ ی نۆڤێمبەری ٢٠١٠) واتە ھەشت مانگ دوای کۆتایی ھاتنی پرۆسەی ھەڵبژاردن (نوری مالکی) راسپێردا بە پێکھێنانی حکومەتی نوێ لەگەڵ ئەوەی حزبەکەی (٨٩) کورسی لە پەرلەمان بەدەستھێنا بوو بە براوەی دووەمی ھەڵبژاردنەکە ھەژمار دەکرا ،کە ئەمە نارەزایێکی توندی ھەندێ قەوارەی سیاسی و کەسایەتی سیاسی لێکەوتەوە و شرۆڤەی سیاسی جیاوازی بۆ کرا ، رۆڵی ئیران لە پاڵپشتی نوری مالکی و یەکلاییکردنەوەی ئەم کێشەیە زۆر ئاشکراییانە ئاماژە پێکرا ، بە تایبەت دوای لێدوانی باڵێوزی ئێران لە بەغدا (حەسەن دانایی فەڕ) کە تیایدا پاڵپشتی ئێرانی دووپات کردبووەوە بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ ، بەشێوەیەک کە ھەندێک لە شرۆڤەکارانی سیاسی شێوازی ئەم لێدوانەی باڵێوزی ئێرانیان بە لێدوانی کەسێکی باڵا دەست و بریار بەدەست لە عێراق دانا.
گەیشتنی پارتە سیاسیە شیعە مەزھەبەکانی لایەنگری ئێران بە دەسەڵات لە عێراق، وایکردووە کە ئێران بە بەھێزترین یاریزان ھەژماربکرێت لە گۆرەپانی سیاسی دا ھەروەک نووسەری ئەمریکی ( ئەنتۆنی کۆردسمان –Anthony H.Cordesman) لەکتێبەکەی ( عێراق لە قەیرانەکان - Iraq in Crisis ) دا باس لە بەھێزبوونی دەسەڵاتی ئێران لە عێراق دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە " ھەریەک لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران پێشبرکێیان لەسەر بەھێزکردنی دەسەڵاتیان لە عێراق دەکەن، بەڵام ئێران لەم پێشبرکێیە دا بە ھۆی وەلائی پارتە سیاسیە شیعەکان پشکی گەورەی بەرکەوتووە ، بە شێوەیەک کە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەنھا ژمارەیەکی دیاریکراوی سەرکردەی لیبرالی و نیشتیمانی لە دەوروبەر ماونەتەوە ، ئەمەش وایکردووە کە ھەندێک وا ببینن عێراق دوای کشانەوەی ئەمریکا کەوتۆتە ژێر داگیرکاری ئێران " .
ھێرشی (دەوڵەتی ئیسلامی لە عیًراق و شام - ٢٠١٤ ) بۆ سەر خاکی عێراق ، داگیرکردنی ھەردوو شاری موسڵ و تکریت لە ماوەیەکی کەم دا وەک رروداوێکی چاوەڕوان نەکراو لە لایەن سەرکردە سیاسیەکانی عێراق و ھێزە ئیقلیمیەکان عێراقی خستە بارێکی شڵەژاوەوە بە گشتی و ھێزە سیاسیە شیعە دەسەڵاتدارەکان بە تایبەتی ، لەو کاتەی کە ھێزە سیاسیە شیعەکان زیاتر لە (١٠) ساڵە بەرزترین پۆستەکانی حکومەتیان بە دەستەوەیە و لایەنی بڕیار بەدەستن ، وە نزیکبوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی ( داعش) لە ناوەندە گرنگەکانی شیعە وەک ( کەربەلا – بەغدا ) مەترسی خستە نێو لایەنە شیعەکان ،ئێران لە پێناو پاراستنی ئەو دەسکەوتە سیاسیانەی کە لە ماوەی (١٠) ساڵی رابردوو لە عێراق بە دەستی ھێنابوو ،وە بە ھۆی لاوازی تاکتیک و سیاسەتی حکومەتی عێراقی لە بەرەنگاربوونەوەی شەڕی داعش ،و بە ھۆی دواکەوتنی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی لە پێشکەشکردنی ھاوکاری پێویست بە حکومەتی عێراقی ،ئێران توانی ئەم بارودۆخە بقۆزێتەوە و زۆر بە پەلە ئامادە یی خۆی لە ڕووی سەربازی بۆ عێراق ڕابگەیێنێت بەبێ ھیچ مەرجێک.
لەگەڵ ئەوەی کە حکومەتی عێراقی و ئێرانی بە شێوەیەکی فەرمی وجودی سەربازی ئێرانیان لە خاکی عێراق و مەیدانەکانی شەڕ دا ڕەتکردەوە بەڵام بوونی ھێزە سەربازییە ئێرانییەکان ھێندە ئاشکران کە پێویستی بە بەڵگەیەکی بەھێز نیە بۆ سەلماندنی ، ئێران بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی (داعش) و پاراستنی مەزارگە پیرۆزەکانی شیعە دەسەڵاتی خۆی بەھێزتر کردووە لە عێراق ، بوونی ھێزە چەکدارەکانی ( عێائب اھل الحق ، حزب اللە ی عێراقی ) لە پاڵ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کە پەیوەندییکی باشیان بە ئێرانەوە ھەیە و بە پێ ی ڕاپۆرتێکی رێکخراوی ( لێبووردنی نێو دەولەتی- Amnesty International) تاوانبار ن بە ئەنجامدانی تاوانەکانی جەنگ دژی خەڵکی سووننە ، وە بڵاوبوونەوەی ھەندێ گرتەی ڤیدیۆیی لە یوتیوب کە تیایدا ھەندێ فەرماندەی سەربازی ئێرانی لەوانە ( قاسم سولیمانی ) لە مەیدانەکانی شەر وکۆمەڵێک چەکدار دەردەکەون کە بە زمانی فارسی دەدوێن ، ئەمانەبەڵگەن لەسەر بوونی ھێزی سەربازی ئێرانی و دەست خستنە ناو کارووباری سەربازی لە عێراق .
لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە شێوەیەکی فەرمی دانی نەناوە بە ئێران وەک یەکێک لەو دەوڵەتانەی کە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیان پێک ھێناوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی ( داعش) ، بەڵام ئێران لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە عێراق رۆلێکی باشی نیشان داوە کە لە ڕێگەیەوە توانیویێتی ڕەزامەندیێکی ئیقلیمی و ڕەزامەندیێکی نا راستەوخۆیی نێودەولەتی بەدەستبھێنێت ، ھەروەک وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (جۆن کێری) لە فێستیڤاڵی ئەمساڵی (بیرۆکەکانی ئاسپن-Aspen Ideas Festival) رۆڵی ئێرانی بە سوودبەخش ھەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوە کرد کە "بوونی ئێران لە عێراق بە شێوەیەک لە شێوەکان سوودبەخشە،ئێران لە عێراق تیشکی خستۆتە سەر داعش، بۆیە لە راستیدا ئێمە بەرژەوەندیێکی ھاوبەشمان بەیەکەوە ھەیە" .
ئەزموونی سیاسی حوکمڕانی لە عێراق دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی (٢٠٠٣) دا ، و واقیعی ئەمرۆی عێراق دەمانگەیەنێتە دەرەنجامی ئەوەی کە :
١- گۆرانکارییە سیاسیە ناوخۆییەکان لە عێراق رۆَڵێکی فراوانیان دا بە ئێران بۆ ئەوەی بەژداری بڕیاری سیاسی بێت و رۆلێکی کارا و بەرچاو بگێرێت لە ھەردوو بوارەکانی ( سیاسی و ئەمنی ) دا لە رێگای چەندین ستراتیژیەتی بەھێز کە گرنگترینیان گەیاندنی لایەنگرانی خۆی بە دەسەڵات و پاراستنی پێگەکانینان و پێشکەشکردنی ھاوکاریی سەربازیی کە رۆژ دوای رۆژ دەسەڵاتی ئێران فراوانتر دەکات، ئەم پاڵپشتیکردنە ھەمیشەیەیی ئێران بۆ ئەو پارتە سیاسیە شیعە مەزھەبانەی کە لایەنگری ئێران دەکەن لە عێراق و دەست خستنە ناو کاروباری سیاسیبە تایبەت لە پێکھێنانی حکومەتە عێراقیەکان کەلێنێکی گەورەی خستۆتە نێوان پێکھاتە نەتەوەییەکانی عێراق،بە شێوەیەک کە ھەر پێکھاتەیەک ھەوڵی بە دەستھێنانی پێگەیەکی سیاسی دەدات لە پێناو پاراستن و بەھێزکردنی بەرژەوەندییە تایەفیەکەی .
پارتە سیاسیە شیعەکان بە دەستگرتن بەسەر حکومەت، پەرلەمان ، سوپا ، توانیوتیان سیاسەتی عێراق دابرێژن و بڕیاری سیاسی بەرەو بەرژەوەندی مەزھەبی ئاراستە بکەن ، ئەم نا یەکسانیە سیاسیەش بووەتە ھۆی ھێنانە کایەوەی توند و تیژی سیاسی و ناسەقامگیری ، کۆمەڵگەی عێراقی بەرەو نەھامەتی و چارەنووسێکی نادیار بردووە ، کە ئەمەش ئەجێندایسیاسی ئێرانی خستۆتە واقیع لە عێراق ، سەروەربوونی سوونە مەزھەبەکان لە دەسەڵاتی سیاسی ھەڵبژاردەیەکی باش نیە بۆ ئێران ، ئێران بەھێزبوونی دەسەڵاتی سوونە مەزھەبەکان بە ھەڕەشە دادەنێت لەسەر بەرژەوەندی و ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ھەروەک چۆن لە سەردەمی سەدام حوسین ڕوویدا، لەھەمان کاتدا ھەڵبژاردەی پی
Top