رەوشەن و قانعی فەرد و سەڵاح رەشید

رەوشەن و قانعی فەرد و سەڵاح رەشید
دوا بەدوای بڵاو بونەوەی دیداری تەمەن كە باس لە ژیانی تایبەتی جەلال تالە بانی دەكات زۆر پرسیار هاتنە ئاراوە بە شێوەیەك كە هەندەك لایەن ئەو كارە بە كارەكی سیستماتیك دەزانن و پێیان وایە كە بۆچی دەبیت لەوكات و ساتەدا ئەم كتێبە بڵاو بكرێتەوە چوون لە كاتی ئێستادا مام جەڵال باری تەندروستی باش نییە تەنانەت ناتوانیت بە یەك ووشەش لە هەمبەر نارەزایەتی لە بارەی بابەتەكانی دەرببریت. لە راستیدا ئەوەی كە زیاتر گومان لە بارەی ئەو وتانە دروست دەكات ئەو ەیە خودی نوسەر خۆی ئاماژە بەوە دەكات كە كەس بە لە چاپدانی ئەركی نەگرتۆتە ئەستۆ و ئەوەش خۆی لە خۆیدا گومانەكی جدی لە سەر خۆی دروست دەكات و لە گەڵ خۆی راستگۆ نییە.
ئەوە جاری یەكەم نییە كە ناكەسانەك بە ئەو ئەركە هەڵسن و بیانەوێت مێژووی پرلە سەروەری سەر كردەكانی كورد بسرنەوە و پەڵامادانی كۆماری كوردستان هێرش بۆ سەر مێژووی و خەبات و قوربانیدانەكانی گەڵی كورد لە سەدەی رابردوو بهێنن.
ئەوەی كە ئێستا روونە ئەوەیە كە پێشتریش كەسانەك بە ناوی أ.رەوشەن و قانعی فەردی و زۆری تر ویستویانە لە بەرژەوەندی داگیر كەرانی كورد قەڵەمی ژەهراوی خۆیان بە كار بهێنن و جەستەی ماندووی شۆرەشە یەك لەدوای یەكەكانی كوردی بكەنە ئامانج ، لە راستیدا زۆرێك لە نوسەرانی كورد، مێژوونووسه‌ كورده‌كان‌و ته‌واوی ئه‌وانه‌ی دیكه‌ كه‌ له‌سه‌ر كوردیان نووسیوه‌، هه‌ڵه‌یان كردووه‌‌و، بۆ خاتری ده‌سه‌ڵات نووسیویانه‌ته‌وه‌، ته‌نها ئه‌و ده‌زگا موخابه‌راتیانه‌ ڕاستیان نووسیوه‌ كه‌ ده‌ستیان له‌ تێكدانی دۆزی كورد هه‌بووه‌، له‌كاتێكدا زۆرێك له‌و مێژوونوسانه‌ وه‌ختێك مێژووی كوردیان نوسیوەته‌وه‌ كه‌ كورد هیچ ده‌سه‌ڵاتی نه‌بووه‌، سه‌رباری چه‌ندان مێژوونوسی بێگانه‌ كه‌ نوسراوه‌كانیان به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی بۆ چوونه‌كانی ئه‌و براده‌رەن.
لە كۆتادا دەتوانیین بە ئاشكرا بڵین ئەگەر مام جەڵاڵ زیندوو بوایە و توانای بەرگری كردنی لە نوسینەكانی هەبوایە ئەو هەروە كو چۆن یەكیەتی نیشتمانی لە كاتی نوسینەوەی کتێبی دوای ٦٠ ساڵ ژیان و بیرەوەرییەکانی جەلال تاڵەباتی لە لایەن راسپاردەیەكی تریووڵاتانی ئیقلیمی دژی دەوەستایەوە بەڵام لێرەشدا دەبیت یەكیەتی نیشتمانی بە گشتی و بنەماڵەی تاڵەبانی بە تایبەتی ،چۆن هەڵوێستی خۆی لە بەرانبەر نوسینەكەی قانعی فەرد لە ٢٦/٨/٢٠١٠ بە ناوی ڕوونکردنەوەیەک لە سکرتاریەتی سکرتێری کشتییەوە:
راگەیان و دژی وەستایەوە .
مام جەلال سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دیدارە ڕۆژنامەنوسییەکەیدا لە ١٣/٨/٢٠١٠دا زۆر بەڕونی و ڕاشکاوی ئاشکرایکرد، قانعی فەرد کەسێکی ڕاستگۆ نییە، بۆیە ئەو ئیمزایەش کە لەسەر کتێبە گوماناوییەکەی (قانعی فەرد)ە، هەڤاڵ مام جەلال ئیمزای نەکردووە، چونکە نوسینەکانی پڕن لە هەڵە و قسەی هەڵبەستراو.
(هەر کەسێک هەڤاڵ مام جەلال بناسێت و شارەزای بێت دەزانێت بێ خوێندنەوەی ورد، هیچ شتێک ئیمزا ناکات، چ جای کتێبێکی لەوجۆرە، بەڵکو ناوبراو وەک هەموو شتەکانی تری، تەکنەلۆژیاشی بۆ مەڕامەکانی بەکارهێناوە و ئیمزای بەڕێزیانی تەزویر کردووە کە ئێستا ئەو جۆرە تەزویرانە بووەتە شتێکی ئاسایی، جگە لەوەش ئەو کەسە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بەڕێزیان کردووە، ئیدی چاوپێکەوتن ئیمزای بۆچییە!
دووبارە بۆ ڕای گشتی و ڕاگەیاندنەکانی دەخەینەڕوو، بڕوا بەهیچ نووسین و بڵاوکراوەیەکی ئەو کەسە نەکرێت، بەڵکو وتەکانی هەڤاڵ مام جەلال لە دیدارە ڕۆژنامەنووسییەکەیدا هەڵوێستی ڕوون و ئاشکرای هەمیشەیی بەڕێزیانە دەرحەق بە سەرکردەکانی کورد، ئیدی پێویست ناکات ئەو قسە ناڕاستانەی ناوبراو، بوترێتەوە و بکرێتە بنەما.)
Top