دەستو نوێژ بۆ نوێژكردنە
July 8, 2017
وتار و بیروڕا
دژبەرانی پرۆژەی سەربەخۆیی و ریفراندۆم، هیچ بیانۆیەك نەماوە بۆ ئەوەی سوودی لێوەر بگرن بەڵكوو كاریگەرییان لە بەرەی سەربەخۆیخواز هەبیت، هەر بۆیەش باس لەوە دەكەن كە بۆچی سەرۆكی هەرێم دەوڵەتی سەربەخۆ راناگەیەنیت و چ پێویستی بە ریفراندۆمە؟ لە راستیدا ئەوە بیانۆ گرتنەكی ناڵۆژیكییە چوون ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەركەوتنی، یەكەم هەنگاوە بۆ ئەوەی كە بە پێی ئەو سەركەوتنە بتوانرێت لە رێگاكانی دیپڵۆماسی لە گەڵ حكومەتی بەغدا و ووڵاتانی دراوسێ بكەوینە گفتوگۆ كردن بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی ئاشتیان بگەین بە ئەو ئامانجەی كە گەڵی كورد هەیەتی.هەربۆیەش ناكرێت قسەی ئەو كەسانە بكرێت بە بنەمایەك بۆ مناقشە كردن لە سەر بابەتی دەوڵەتی سەربەخۆ بەڵكوو ریفراندۆم دەبیتە فاكتەرەك بۆ ئەوەی لە و رێگایەوە بە شێوەیەكی ئارزومەندانە لە حكومەتی ناوەندی جیا ببینەوە و نمونەی زیندووش بۆ ئەو بابەتە دەتوانین جیكسلۆفاكیا كەبە مێژووی هاوبەش لەگەڵ یەكترو وەك دوو برا بەدەوڵەتی هاوبەش لەیەكتر جیابوونەوەو دانیان نا بە بەرژەوەندی یەكتر ئەوە دەستكەوتێكی یەكجار زۆر گەورە دەبێت