هاودەنگی سەركەوتن مسۆگەر دەكات
July 10, 2017
وتار و بیروڕا
لە كاتی ئێستاش كە پرۆسەیەكی گرینگ و چارەنووسساز لە بەردەم گەڵی كورد هەیە هەربۆیەش هەموو لایەنەكان بە دید و بۆچونەكی جیاواز بەشداری لەو پرۆسەیەدا بكەن.
ئەو پرۆسەیە ،پرۆسەیەكی چارەنوسسازە كە ئایندەی تەواوی گەڵی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان دیار دەكات هەر بۆیەش دەبیت لە بری مڵملانیی حیزبی و بیر كردنەوە لە هەر كێشەیەك كە ئاستەنگ لە بەر پرۆسەكەدا دروست بكات بە روحییەتی تەسامحەوە بەشداری پرۆسەكە بكەن .
هەر چەندەكە بە شداری هەمە لایەن بە هەموو بیر و بۆچوون و هەموو نەتەوە وئایین و ئایینزاكانی كوردستان ،سەرەرای ئەوەی نیشاندەری داخوازیییەكانی راستەقینەی گەڵی كورد بۆ بریاردان لە سەر چارەنوسی خۆی دەبیت لە هەمان كاتدا دەبیتە هۆكاری ئەوەی لایەنەكان زیاتر لە یەك نێزیك ببنەوە.
مێژووش ئەوەی نیشانداوە كە هەرچەندە كە گەڵی كورد لە یەك نێزیك بوونە توانیویانە بە سەر دوژمنە دەرەكی و ناوەكییەكان زاڵ بن و لە پێناو گەلەكەیان دەسكەوتی مێژوویی بەدەست بهێنن.