ساڵێك دەرفەت بۆگفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عێراق
July 13, 2017
وتار و بیروڕا
سەرەرای ئەوەی كە لە كۆبونەوەی گشت لایەن و حیزبە سیاسییەكانی ناوەی پارڵمان و حكومەت ئەوە دوو پاتكرایەوە كە ئیتر ناتوانرێت لە گەڵ حكومەتی عێراقی درێژە بە ئەو حكومەتە فیدرالییەوە بدرێت لە بەر ئەوەی كە بە هەموو شێوەیەك كورد پەراوێز خراوە و لە هەموو دەرفەتەك لە هەوڵی ئەوە دابوونە كە گوشار بخرێتە سەر كوردستان و ئیتر دەرفەتەك بۆ ئەوە نەماوە كە بە یەكەوە بمێننەوە و باشترین هەڵبژاردەش ئەوەیە كە بە شێوەیەكی ئاشتیانە ئەو درفەتە بقۆزنەوە بۆ ئەوەی لە رێگەی دیاڵۆگەوە لە یەك جیا ببینەوە و لە بری ئەوەی كە بە شێوەیەكی خەراب لە گەڵ یەك هەڵسوكەوت بكەین وەكوو دو جیرانی باش لە بەرقەرار كردنی ئاشتی لە ناوچەكە تێبكۆشن چوون لە سایەی حوكمرانی كوردیدا لە هەموو كاتدا كوردستان شوێنی پێكەوە ژیان و ئاشتی و ئارامی بووە و هیچ كات هەرەشە بۆ ووڵاتانی دراوسێ نەبووە.
هەربۆیەش ،دوای ڕیفراندۆم ماوەی ساڵێك دەرفەتە بۆگفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆئەوەی باوەڕیان بێت و باوەڕ بە دەڵەتی نوێ بێنن كە دەوڵەتی كوردستانە، هەروەها گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەردەكرێت هەروەك چۆن ئێستا گفتوگۆ لەگەڵ یەكێتی ئەوروپاو وڵاتانی ڕۆژئاوادەكرێت