سەركەوتنی پلانەكانی حكومەتی هەرێم و كاریگەرییان لە سەر بەفەرمی ناسینی ریفراندۆم
July 19, 2017
وتار و بیروڕا
ئەوەی كە كوردستان لەو بارەیەوە لە زۆرەك لە ووڵاتان جیا دەكاتەوە،ئەوەیە كە كوردستان یەكەم مەیدانی روبەروو بونەوەی تیرۆر و تێك شكاندنی گەورەترین دوژمنی بەشەریەت، ئەویش تیرۆریستانی داعش بوو،سەركردایەتی ئەو شەرە لە لایەن سەرۆك بارزانی وەكوو سەرۆكی هێزەچەكدارەكان لە كوردستان و قارەمانییەتی هێزی پێشمەرگە و ئەو مێژوویەی كە لە كوردستان و جیهان بە گشتی تۆماری كرا، هەر وەها پێكەوە ژیانی كەمەنەتەوە و ئایینە جیاوازەكان و پشتگیرییان لە لەلایەن حكومەتی هەرێم و پێشوازی زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارەی شەری تیرۆر دەرفەتەكی گونجاوتر دەرەخسێنیت بۆ ئەوەی كوردستان زۆر جیاواز تر دەربكەویت.
ئەوەی كە لە هەموو ئەو بابەتانە گرینگترە، ئەو سیاسەتە نەوتییەی حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە توانیویەتی جیاوازتر بیت، بە تایبەتی كە لەكاتەكی زۆر كەمدا سەرەرای ئەو هەموو بەربەستانەی كە هەبوونە،توانیویەتی گەورەترین كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە ووڵاتە زڵهێزەكانی دونیا، كە سپۆنسەری تەواوی نەوت وگازی جیهان دەكەن پەڵكێشی كوردستان بكات.
نەوت و گاز وەكوو یەكەك لە گرینگترین ئلیمنتەكانی جیهان بۆ سیاسەت كردن و گرینگی و بایەخی خۆی هەیە و چۆنیەتی سیاسەتكردن بە ئەو بەرهەمە و كۆنترۆڵكردنی بازاری نەوت و راكێشانی زۆرترین بەرهەم هێنەر بۆ ئەو مەبەستە هۆكارەك دەبیت كە ئەگەر ریفراندۆم بە سەركەوتوییی بەرێوەچوو لە لایەن ووڵاتە زڵهێزەكان وەكوو فاكت سەیر بكرێت هەروەكوو نۆ فلای زۆن بوو بە فاكت ،هەروەكوو هەرێمی كوردستان بوو بە فاكت،هەروەكوو زمانی رسمی و ئاڵای كوردستان بووبە فاكت ،هەروەكوو پێشمەرگە بو بە هاوپەیمانی گەورەترین هێزی جیهان دژی تیرۆر و دونیا باشانازییەوە باسی لێوە دەكات.