تۆماری بایۆمەتری فەرمانبەران گرینگترین قۆناغ لە پرۆسەی چاكسازی و پلاندانانی حكومەتی هەرێم

تۆماری بایۆمەتری فەرمانبەران گرینگترین قۆناغ لە پرۆسەی چاكسازی و پلاندانانی حكومەتی هەرێم
بۆ مەبەستی پەرەپێدانی حكومەت بە چاكسازی و نەهێشتنی گەندەلی، پڕۆسەی‌ تۆماری موچەخوران لە سیستەمی بایۆمەتری لە 10-10-2016 خرایە بواری‌ جێبەجێكردنەوە و بەرواری 15-6-2017 دوا وادەی قۆناغی یەكەمی تۆماركردنی بایۆمەتری بو كەدەبوایە، فەرمانبەران لەو سیستەمە ناوی‌ خۆیان تۆماربكەن.
لەهەرێمی‌ كوردستان نزیكەی‌ ملیۆن و نیوێك موچەخۆر هەیەو بەرپرسانی‌ حكومەت تائێستا چەند جارێك جەختیان كردووەتەوە كە ژمارەیەكی‌ زۆر ناوی‌ دوبارە و دوو موچە وەردەگرن، بۆیە لەرێگەی‌ ئەو سیستەمە نوێیەوە دەتوانرێت كۆنتڕۆڵی‌ ئەو پڕۆسەیە بكەن.
لە مانگی ئەیلولی داهاتووەوە دابەشكردنی مووچە لەسەر سیستەمی تۆماری بایۆمەتری دابەش دەكرێت، و ئەوەش دەبیتە هۆكارەك بۆ ڕاگرتنی مووچەی هەموو ئەو كەسانەی خۆیان لەم سیستەمەدا تۆمار نەكردووە و دەستنیشانكردنی تیمیكی پسپۆڕ بۆ پێداچوونەوەی میلاكاتی دامەزراوەكانی سەر بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان‌.
هەموو ئەوانە ئەو هەنگاوە پربایەخانەن كە دەتوانرێت رۆڵەكی گرینگ و كاریگەرییان لە پرۆسەی چاكسازی بەرنامەكانی حكومەت دا هەبیت هەرچەندە كە تاوەكوو ئێستا ئامارەكی ورد لە بارەی هەموو ئەو كەسانەی كە ناویان تۆمار نەكردووە بە فەرمی دیاری نەكراوە بەڵام لە یەكەم مانگی پێدانی موچە هەموو ئەو جیاوازییانە زباتر بەرجەستە دەكرێن.
لە لایەكی ترەوە، تۆماری بایۆمەتری فەرمانبەران دەتوانیت وەكوو بەشێكی گرینگ وەكوو بەرێوەبەرایەتییەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری سوودی لێ‌ وەربگیرێت و سەرەرای ئەوەی شفافییەت لە دام و دەزگاكان زیاتر دەبیت لە هەمان كاتدا رێگە لە زۆركاری نایاسایی دەگیرێت.
گرینگی بوونی داتایەكی ورد كە تیدا هەموو میڵاكات و پلەوپایەكانی تێدا دەستنیشان كرابیت، هاوكارییەكی بە هێزی پێداویستی دامو دەزگاكانی حكومەت لە دامەزراندنی فەرمانبەران ومیلاكات یان دەبیت،و هەموو دامەزراندنەك بە پێی پڵان دەبیت.
ئەو داتایانە هاوكاری باشی وەزارەتی پڵان دانان دەبیت بۆ ئەوەی پڵانی تایبەت دابنرێت بۆ هەموو زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ ئەوەی بە پێی سیستەمەكی دیاریكراو قوتابی لە زانكۆ و پەیمانگاكان بە پێی پێویستی دام و دەزگاكان وەربگیرێن.
Top