میدیاكانی سێبەر و یاری ترساندن
July 20, 2017
وتار و بیروڕا
لە راستیدا بە پێی پرەنسیبەكانی نێو دەوڵەتی هەموو ئەو ووڵاتانەی كە لە ئەنجومەنی ئاسایش ئەندام بن ناتوانن بە شێوەیەكی فەرمی هەڵوێستی پشتگیری كردن لە پرۆسەكەیان هەبیت ،بەڵكو هەریەكەو بەشێوەیەك و بە پێی بەرژەوەندییەكانیان ،دەتوانن تەعبیر لە سیاسەتەكانیان بكەن و لە كاتی ئێستادا هیچ ووڵاتەك جگە لە ئێران، دژی ریفراندۆم هەڵوێستی نەنواندووە وئەوەش شتەكی یاساییە چوون هەموو ئەو ووڵاتانەی كە ئەو كێشەیە یان هەیە، دەبنە بەربەست بۆ مەبەستی ئەنجامدانی پرسی ریفراندۆم .
بەڵام ئەوەی كە لە كاتی ئێستادا لە لایەن بەغدا و ئێرانەوە كاری بۆ دەكرێت كاركردنە لە سەرئەنجامنەدانی ریفراندۆم و ناكرێت میدیای ناوخۆیش هەمان ئاراستەیان هەبیت لە بەر ئەوەی كە بوون بە دەوڵەت لە هەنگاوی یەكەمدا بە سوودی هەرتاكەكی كوردی لە هەر بەشەكی كوردستاندا ،دەبیت بەڵام ترساندن و تۆقاندن لە پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم و سارد كردنەوەی جەماوەر راستەوخۆ هەودەنگی لە گەڵ دوژمنانی كوردە هەر بۆیەش تاك بە تاكی كورد دەبیت بە دید وبۆچونەكی بەر فراوانتر رونتر و نیشتمانپەروەرانەترلەو بابەتە بروانیت و بە هیچ شێوەیەك نەبیتە ئاستەنگ و لە بەردەم ئەو پرۆسەیەدا،لەمپەر دروست نەكات بەڵكوو لە پرۆسەیەكی وەها چارەنوسسازدا بە هەموو شێوەیەك لە خزمەتی ریفراندۆم ورای گەڵدا بیت