پەدڵنییاییەوە لە گوانتانامۆ دەبوو پەیامەك بۆ ئینی عومەر

پەدڵنییاییەوە لە گوانتانامۆ دەبوو پەیامەك بۆ ئینی عومەر
سۆران عومەر ئەندام پارڵمانی كۆمەڵی ئیسلامی لە هەر دەرفەتێك سوود وەردەگرێت بۆ ئەوەی هێرش بۆ سەر پارتی و بارزانی بهێنیت سەرەرای ئەوەی كە بە هەموو شێوەیەك رۆوڵەكی دیماگۆجییەت دەبینیت و لە هەوڵی چەواشەكردنی خەڵكدایە وەكوو ئەم دوو گرتەیەی كە تیادا باسی قەیران دەكات كە لە گرتەیەكدا باس لەوە دەكات كە: "مناڵی من وەكوو ئەندام پارڵمان نە لە قەیراندایە و نەلە معاناتدایە لە بەر ئەوەی كە ئەو موچەیەی كە لە چوار پێنج مانگ جارێك وەرم گرتووە هێندە زۆرە كە نیوەم داوە بە حیزب بەشێكیشم بەخشیوە پێمەوە دیار نییە" و لە پرۆگرامەكی تردا دەڵێت:" هیچ مانگیك نەبووە قەرز وەر نەگرم تا موچەكەی تر وەر نەگرم دۆخی ئێمەش دۆخی ئەو خەڵكەیە" بۆ من پرسیارە ئاخۆ ئەوەی یەكەمیان دروستە یان ئەوەی دووەمیان ئایا بەراستی پارەی لە خەڵك بەقەرز وەر گرتووە ؟
و لە پرۆگرامەكی تری كەناڵی بە ناو بێلایەن سۆران عومەر باس لەوە دەكات كە:"لە هەموو ئەو تەمەنەی سۆران عومەرا ،رۆژەك لە رۆژان سۆران عومەر چەكداری نەكردووە،چەكم نە لە پێناوی میللەتەكەم نە دژی میللەتەكەم هەڵنەگرتووە لە ناو هیچ گروپ و لایەنێك" لە هەمان كاتدا پێشكەشكار پێی دەڵێت بوەستە تۆ دەڵێیت لە هەموو تەمەندا چەكداریم نەكردووە و پێشكەشكار وێنەیەكی سۆران عومەر كە چەكارە نیشانی دەدات و پێی دەڵێت ئەوە وێنەیەكی تۆیە چەكت پێییە"سۆران عومەر هەر زوو تەصدیقی قسەكەی پێشكەشكار دەكات و دەڵیت:" راستە چەكم پێیە" و بەردەوام دەبیت :"ئێمە حیزبەكی چەكدار بوین لەو كاتە" .
ئەری بەراست كام قسەیەت لێ‌ بەراست وەر بگرم قەرز كرنی پارەت یان نەكردنی ،چەكدار بوون یان چەكدار نەبوونت،بەڵام لە بارەی چەكدار بونت،ئایا چەكدار بویت یان چەكدار نەبویت و ئەگەر چەكدار بویت كەی بوو ئایا ئەو كاتە بوو كە سەری شەهیدەكانی یەكیەتی تان لە لەشیان جیا كردەوە .
هەر بۆیەش پرسیار ئەوەیە كە دەبیت هاونیشتمانییەك چۆن سیقەت پی بكات كە لە گرتە ڤیدیۆییەكی 5 خوڵەكی دا چوار قسەی دژ بە یەك یان راستگۆیانەتر بیت درۆی تێدایە.
و ئەوە هەموو كاسایەتی تۆیە ئاخۆ تۆ كە خاوەنی ئەو كەسایەتیەی چۆن دەتوانی لە هەمبەر پێشمەرگەیەك كە تەواوی ژیانی خۆی لە شاخ بووە قسە بكەیت،تۆ كە خاوەنی كەیسی كوشتنی رۆژنامەنوسەكی چۆن دەتوانی قسە بكەی،ئەگەر قسەكانی ملا كرێكاریشم نەبیست بایە باوەرم پێی دەكردی بەڵام چ باوەرەكم بە كەسێكە كە مەلا كرێكار گۆتەنی جاسوسی لاهورە.
بەڵی بە دڵنیاییەوە ئەگەر پێشمەرگە لە شاخ نەهاتبایە خوارەوە تۆش نەدەبویە ئەو پلەیەی كە بە ئازادی تۆمەت دەبەخشیتەوە
Top