سێیەم دەوڵەتی كوردی لە مێژوودا

سێیەم دەوڵەتی كوردی لە مێژوودا
كورد بە درێژایی ژیانی سیاسی خۆی خەباتی چەكداری دژی ئەو دەستەڵاتدارانەی كە لەو سەردەمەدا كوردیان چەوساندوتەوە و لەو میانەی شۆرەش و بەرخودانەكانی خۆیدا، دوو دەوڵەتی دامەزراندووە كە لە ئێستادا باسی لێوەدەكرێت، هەر یەك لەو دەوڵەتانە بەپێی كات و شوێنی جوگرافیایی و ئەوحوكمرانانەی كە دژیان وەستاونەتەوە ،جیاواز بوونە .بەڵام یەك ئامانجیان هەبووە ،ئەویش لە پشتگیری كردنی مافی رەوای گەڵی كورد بووە،دەوڵەتی یەكەم لە سلێمانی، لە لایەن شێخ مەحمودی نەمر و ئەوەی دووەمیان لە مهاباد بە ناوی كۆماری كوردستان بوو ئەویش لە لایەن پێشەوای نەمر قازی محەمەد بووە.
هەرچەندە كە تەمەنی ئەو دوو دەوڵەتە كەم بووهۆكارەكەشی بۆ ئەو مڵملانێ و پیڵانانەی كە لەو سەردەمانەدا لە لایەن ووڵاتە زڵهێزەكان و هەندێك جاریش ،هاندانی كەسانی عەشایر و ناوخۆی كوردستان بووە، وەكوو ئەوەی كە ئێستا هەیە .دوژمنانی دەرەكی بە دروستكردنی دوبەرەكی لە ناو هێزە ناوخۆییەكان و قوڵكردنەوەی ناكۆكییەكان، هەوڵی لە ناوبردنی ئەو پرۆسە چارەنوسسازەدا بوونە و هیچكات لە هیچ دەرفەتەك سڵیان نەكردوتەوە.
رەوایی ئەو مافە هۆكارەك بووە بۆ ئەوەی نوخبەكانی كورد، بریار لە سەر چارەنووسی كورد بدەن ،سەرەرای بوونی ئەو كێشانەی كە لە بەردەمیان هەبووە ، لە لایەكی ترەوە بریاردان لە كاتی ئێستادا زۆر جیاوازترە لە هەموو كاتەكی تر.
ئەگەر سەیری مێژووی سەد ساڵ لەمەوبەری كورد بكەین دەبینین كە لە كاتی ئێستادا كورد بواری پەیوەندی كردنی بە ووڵاتان وەكوو ئێستا نەبووە ، زۆر جاریش بە هۆی بەرژەوندی ووڵاتانی زڵهێز لەگەڵ ئەو ووڵاتەی كە كورد لە گەڵیاندا، لە كێشەدا بووە ،بۆتە هۆكارەك بۆ ئەوەی شۆرەشەكانی كورد سەر كەوتوو نەبن، بەڵام لە كاتی ئێستادا زۆر هۆكار هەن بۆ ئەوەی كە گەڵی كورد بریارەكی راستەقینە لە سەر چارەنووسی خۆی بدات.
لە ئێستادا حوكمرانی كوردی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان‌ لە رووی نێودەولەتییەوە توانیویەتی پشتیوانییەكی بەهێزی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و رۆژئاوا بە دەست بهێنیت تەنانەت وە كوو هێزەكی كاریگەر توانیویەتی لە گەڵ زڵهێزترین ووڵاتی جیهان كە سەرەرای ئەوەی كە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشە و مافی ویتۆی هەیە ،لە هەمانكاتدا ئەندامی پەیمانی ناتۆیە و یەكەك لە جومگە هەرەسەركییەكانی جیهانە لە بەرەی رووبەروو بونەوەی تیرۆر دابیت .
لە كاتی ئێستاشدا كە كوردستان بەرەوسەربەخۆیی هەنگاو دەنێت ،سیاسەتی نەوت زیاتر لە هەموو كاتەك كاریگەری خۆی دەبیت و ئەوەش بە ئاشكرا لە سیاسەتی ووڵاتان و بێدەنگییان لە هەمبەر ر ریفراندۆم بەرجەستە بووە ، سەردەمایەك بوو كە هەموو ووڵاتان بە ووڵاتانی كەنداویشەوە بە بەردەوام باس لەیەك پارچەی عێراق دەكرا وبە هەموو شێوەیەك دژی ئەوە بوون كە كورد بە مافە بنەرەتییەكانی خۆی بگات..
بەڵام گۆرانكاری ناوچەكەو شەری تیرۆر ولە هەموویان گرینگتر نەوت ،هۆكارەك بووە بۆ ئەوەی كە زۆربەی ووڵاتان لەو بارەیەوە بێدەنگی بنوێنن و ئەو دەنگۆیانەی كە هەن، تەنیا لەو چاورچێوە نێو دەولەتییەیە كە هەر ووڵاتەك كە ئەنجوومەنی ئاسایش ئەندام بیت ناتوانیت بە ئاشكرا پشتگیری لە پارچە پارچە بوونی ووڵاتێكی تر بكات و ئەوەش شتێكی ئاساییە و ناكەویتە خانەی دژایەتی دەوڵەتی سەربەخۆ.
بەڵام ئەوەی كە لە ئێستادا لە هەمووی گرینگترە یەكپارچە بوون و یەكریزی هەموو لایەنەكانە بە بێ لە بەر چاو گرتنی بیر و رای سیاسی و نەەتەوە و ئایین و ئایینزاكان،بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی شایستە بتوانرێت ئەو پرۆسە چارەنوسسازە بەرێوە ببەین و ببیتە هۆكارەك بۆ ئەوەی ئامانجە سەرەكییەكە كە بریاردان لە سەر دەوڵەتی كوردی.
Top