یەكریزی بۆ گەیشتن بە ئامانج لە پەیامی سەرۆكی حكومەتدا

یەكریزی بۆ گەیشتن بە ئامانج لە پەیامی سەرۆكی حكومەتدا
ئەوەی كە لە دانیشتنە فەرمییەكەی سەرۆكی حكەمەت ئاماژەی پێكرا، یەكریزی بوو ئەو بابەتەی كە دەتوانیت نەوەك لە ریفراندۆم بەڵكو هەموو كات ،كەسەكان لە دەوری یەك كۆ بكاتەوە و سەركەوتن لە بوارەكی دیاریكراو، مسۆگەر بكات.ئەوەی كە لە ئێستادا لە كوردستان هەیە بەشێكی زۆر لە حیزب هەن و هەر یەكەو لەو حیزبانەش كۆمەڵەك هەواداریان هەیە،كەبە پێی بیر و بۆچونەكانی ئەو حیزبانە هەڵسوكەوت دەكەن و ئاراستەكانیان دیاری دەكەن.
ئیرادەی ئەو هاولاتییانە كە دانیشتوووی ئەو هەرێمەن ئاراستەیەكی نیشتمانی و خۆشەویستی بۆ ووڵاتە هەر بۆیەش دەكرێت تا ئەو كاتەوە لە گەڵ حیزبەكانیان هاوكۆك بن كە هاو ئاهەنگ لە گەڵ بها نیشتمانییەكان بن و ئەگەر هاتوو دژی ئەو خواستە بیت لێرەدا هاونیشتمانی رێگەی خۆی لە حیزب جیادەكاتەوە و بە پێچەوانەی حیزب هەنگاو دەنێت.بە ڵام كاتەك كە ئەو هەڵوێستانە هاو تەریب بن لە گەڵ خواست و ئیرادەی گەڵ ئەو یەكریزییە دروست دەبیت كە خواستی هەموو هاونیشتمانیەكە بۆ سەركەوتن.
ئەوەی كە ئاماژەی پێكراوە لە بزوتنەوەی ئازدیخوازی كورد بە واقعی بینراوە بۆیە بۆ ئەمرۆی كوردستان ئەوەی كە زۆر گرینگە و هێمای سەركەوتنە ئەو یەكریزییەیە و ئەگەر بێت و ئەو یەك ریزییە بە كۆدەنگی تەواوی حیزبەكان بیت بە تایبەتی كە لە كاتی ئێستادا بەرەوە پرسەكی چارەنوسساز كە داهاتووی گەلی كورد نەوەك تەنیا لە هەرێمی كوردستان بەڵكو لە هەرچوار پارچەی كوردستاندا مسۆگەر دەكات و دەبیتە هێمای سەركەوتن لەو چوارچیوەیەوە هەر وەكوو چۆن لە زۆر پرسی چارەنوسسازدا كە پەیوەندی بە بەها نیشتمانییەكانەوە هەبووە گەڵ توانیویەتی ئەو ئامانجە بە شێوەیەكی ئەرێنی بپێكیت.
بابەتی دووەم كە سەرۆكی حكومەت ئاماژەی پێكرد،ئەوە بوو كە ریفراندۆم مافی چارەی خۆنوسینی تەواوی گەڵی كوردستانە و تایبەتە بە تاك بە تاكی گەڵی كورد و ئەوە تایبەت نییە بە حیزبەكی دیاریكراو یان لە یەنەكی دیاریكراو ئەوەش ئەوە دەگەیەنیت كە دەبیت هەموو لایەنەكان بە پەرۆشەوە كار لە سەر ئەو پرسە بكەن و ئەگەر هاتوو لایەنەك لە بری كار كردن بۆ ئەو پرسە كار بۆ ئەوە بكات كە بە نەخێر بەشداری بكەن و هاولاتیان هان بدات و دژی بوەستیتەوە و ئاستەنگ بۆ ئەم پرسە دروست بكات ،نەوەك ناگاتە ئامانجەكەی بەڵكو لە هەمبەر پرسێكی ئەوندەگرینگدا ،كە چارەنووسی نەتەوەیەكی پێوە بەندە رووبەروی لێكترازان دەبیتەوە و ئەوەی كە باسی لێوە كرا تەنیا شرۆڤەیەك نییە كە لە بیرو بۆچوونەكی حیزبی سەر چاوەی گرتبیت بەڵكوو دەرسەكە كە لە مێژووی رابردووی گەڵی كورد دووبارە بویتەوە
ئەوە ئەو بابەتە گرینگە بوون كە سەرۆكی حكومەت لە سۆنگەی بەر پرسیاریەتی بەرانبەر بە مێژوودا باسی لێوە كرد هەر بۆیەش ئومێد وایە كە هاونیشتمانیان و هەموو حیزبەكانی كوردستان بە تێروانینەكی نیشتمانی لەو بابەتە بروانن چوون ئەو بابەتە پەیوەستە بە چارەنووسی تاك بە تاكی كورد لە هەر شوێنەكی جیهان نەوەك تەنیا هەرێمی كوردستان
Top