یەكساڵ پاش پرۆتۆكۆڵی سەربازی ئەمریكا و حكومەتی هەرێمی كوردستان

یەكساڵ پاش پرۆتۆكۆڵی سەربازی ئەمریكا و حكومەتی هەرێمی كوردستان
رۆژی سێشەممە 13-7-2016 بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەلایەن كەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت، و ئەلیسا سلۆتكین، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریكا، پرۆتۆكۆڵی سەربازی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا واژۆكرا.
هەر چەندە كە لەگۆرەپانی سیاسیدا چەندین هۆكار هەن بۆ ئەوەی كە نیشاندەری بابەتە گرینگەكان بن و ئەوانەی شارەزای كاری سیاسین بە باشی لە گرینگی ئەو بابەتە تێدەگەن.چوون لە كاتەكدا كە لە هەرسێ‌ كابینەكەی جەعفەری،وماڵكی و عبادی دا بە هەموو شێوەیەك دژی دروستبوون و پرچەككردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوون و هێزی پێشمەرگەیان بە مەرجی رێژەیەكی بچوك وچەكی سەرەتایی بە فەرمی دەناسی و بە هیچ شێوەیەك ئامادە نەبوونە كە دان بەو توانایەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بنێن و لە كاتی ئێستاشدا كە پێشمەرگە وە كو هێزەكی سەرەكی شەری تیرۆرە ناتوانن ئەو بابەتە قەبوڵ بكەن .
هەرچەندە كە هەرێمی كوردستان لە زۆر بواری سیاسیش ئەو پێشكەوتنانەی بە خۆە بینیوە و زۆر ئاماژەی سیاسی تر لە كوردستان هەبونە لەوانەش دەتوانین،دروستبوونی هێلی نۆ فلای زۆن و یەكەم هەڵبژاردنی كوردستان و بنیاتنانی پارڵمان و و یاسادانان و هەڵكردنی ئاڵی كوردستان،و كرانەوەی زیاتر لە 40 نوێنەرایەتی و كۆنسولگەری گشتی بە تایبەتی لە هەوڵێر و راكێشانی گەورەترین كۆمپانیاكانی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت لە وانەش ئیكسۆن مۆبیل و شێفرۆن و تۆتاڵ و بەم دوایانەش رۆس نەفت و دان پێدانان بە كۆرەوە جەماوەرییەكەی1991 كە چەندین پەیمان و پرۆتۆكۆڵی نێودەوڵەتی لێكەوتەوە،نوسرانی دەستوری هەمیشەیی عێراق كە تێدا هەرێمی كوردستان بە فەرمی دانی پێدانرا ، و جێگیر كردنی مافەكانی كورد لەو دەستورەدا ئەگەر كە وەكوو رێككەوتننامەی یازدەی ئازار هەموو مافەكان وەكوو خۆی بەدی نەهاتوون بەڵام هەموو ئەوانە ،دان پێدانانی زمنی نە سەبارەت بە مافەكانی گەڵی كورد.
بەڵام زۆرەك لە دوژمنانی ناوخۆیی كە ئەو سەركەوتنانەیان بە مافی كوردستان و گەڵی پێشمەرگە نەزانیوە تەنانەت پێشمەرگەیان بە هێزی نارێكخراو مڵییشیا ناو بردووە.
"ئەمە یەكەم جار نیە پرۆتۆكۆڵی سەربازی لەنێوان ئەمریكا پێشمەرگە واژوو بكرێت. ساڵی 2007 بۆ 2010 ئەمریكا هەمان پرۆتۆكۆڵی لەگەڵ "پارتی و یەكێتی" واژوو كرد بۆ بەكارهێنانی هێزەكانی 70 و 80 بۆ شەری دژی تیرۆر و لە بەرامبەریش دا ئەمریكا، هاوشێوەی هێزەكانی سەحوە مانگانە برێك پارەی بۆ موچە و خۆراكی 10 بۆ 15 هەزار پێشمەرگە دابین دەكرد. بەهۆی ئەو پرۆتۆكۆڵەشەوە ئەمریكا بە فەرمی پێشمەرگەی (بەتایبەت هێزەكانی 70 و 80) وەك هێزێكی میلیشیا ناساند و هەریەك لە پارتی و یەكێتیش بەمە رازی بوون".
ئەمە راستی ئەو بابەتەیە كە ئەوانە كە هەموو جار ئاستەنگ یان بۆ حكومەت دروستكردووە و هیچ كات چاو یان بە سەركەوتنەكانی حكومەتی هەرێم هەڵ نەهاتووە و هەموو كات بە سیاسەتە هەڵەكانیان ئاستەنگیان لە قۆناغە جیاجیاكاندا دروستكردووە و ئەم هێز و لایەنانە كە هیچ بەرپرسیاریەتییەكی نیشتمانیان بەرانبەر بە گەڵەكەیان نەبووە و هەموو كات سواری شەپۆڵی نارەزایەتییەكانی خەڵك بوونە وبەس.
بەڵام سیاسەتە ئەرێنییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رەو ئاسویەكی روون دەبات و ئەوەی كە مەبەستە وەكوو هەموو ئەو هەنگاوە ئەرێنییانەی كە هەیبووە سەركەوتن مسۆگەر دەكات و ریفراندۆمیش وەكوو هەموو پروسەو بەرنامەكانی تری حكومەت سەركەوتوو دەبیت.
Top