گەرانەوە بۆ پاڵمان،پیڵان یان پلان

گەرانەوە بۆ پاڵمان،پیڵان یان پلان
دوا بە دوای ئەوەی كە هندەك لایەنی دیاریكراو لە گۆرەپانی سیاسی كوردستا هەستان بە جێبەجێ‌ كردنی ئەو پیلانەی كە پێشتر بۆیان دارێژرابوو و ئەو پیلانە سەركەوتوو نەبوو و بە هۆی ئەوەی سەرۆكی پاڵمان ئامادە نەبوو رێز لەو رێككەوتنە سیاسییەی شەوی 23ی حوزەیران بگریت وسەرۆكی پارڵمان بێلایەنی خۆی لە دەستدا پارتی وەكوو پێكهێنەری حكومەت و خاوەنی زۆرینەی دەنگ ئەو گرێبەستەی كە بۆ مەبەستی پێكهێنانی حكومەت لە گەڵ بزوتنەوەی گۆران هەیبوو هەڵیوەشاندەوە و رێگری لەوە كرد كە چیتر نابیت یوسف محمد سەرۆكی پارڵمان بیت لە گەڵ ئەوەشدا هەر سێ‌ وەزیری گۆرانیشی لە كارەكانیان سڕ كرد.
دوابەدوای ئەو رووداوانە بە بەردەوامی لایەنەكان لە هەوڵی كارا كردنەوەی پاراڵمان بوون و بە بەردەوامی بزوتنەوەی گۆران و كۆمەڵی ئیسلامی دژی هەر پرۆژەیەك بوون كە بۆ كارا كردنەوەی پارڵمان ئاراستەیان دەكرا تەنانەت كاتەك كە لایەنە سیاسییەكان بریاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان یان دا بزوتنەوەی گۆران و كۆمەڵی ئیسلامی بە هاوبەشی ئامادەی ئەم دانیشتنە چارەنوسسازە نەبوون سەرەرای ئەوەی كە كۆمەڵەك لێژنە لە لایەن هەموو پێكهاتەو حیزبە كانی كوردستان دروستكران هەمدیسان ئەوان دژی وەستانەوە.
ئەوەی كە زۆر گرینگ بوو رەخنە لەو ئەنجومەنە دەگیرا كە بۆ راپرسی و ریفراندۆم دروستكرابوو و تەنانەت باسیان لەوە دەكرد كە دەبیت هەموو بریارەكان لە پارڵمان دەر بچیت بە پێچەوانەوە راپرسییەكە شەرعییەتی نابیت هەر بۆیەش هەموو لایەنەكان لە هەوڵی بەردەوامی رازیكردنی ئەم دولایەنە یاغییەی پارڵمان بوون كە سەرەرای ئەوەی كە داوایان لە كارا كردنەوەی پارڵمان دەكرد ئەویش تەنیا بۆ چەواشەكردنی رای گشتی بوو ئەوجارەیان بە دەیان برو بیانۆی جۆراو جۆر ئامادە نەبوون بەشداری كۆبونەوەی پارڵمان یین سەرەرای ئەوەی كە هەموو لایەنەكان هیچ مەرجەكیان بۆ كارا كردنەوەی پارڵمان نەهێشت.
پارڵمان سێ‌ كۆبونەوەی بۆ مەبەستی پەسەند كردنی بریاری راپرسی و دانانی لێژنەكان پەسەند كرد ئەو جارەش ئامادە نەبوون بە شداری بكەن تەنانەت لەو بارودۆخەی ئێستای كوردستا كە بەرەو ئاقارەكی چاوەروان نەكراو دەروات كە بریار وابوو كە لە 1ی مانگی 11 هەڵبژاردنەكانی پارڵمان و سەرۆكایەتی هەرێم ئەنجام بدرێن و لایەنەكان بۆ بەرژەوەندی پارڵمان و گشت لایەنەكان بریاریاندا هەڵبژاردنەكان دوابخرێن بەڵام ئەو جارەش دژی وەستانەوە سەرەرای ئەوەی كە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان و راپرسی رایگەیاند ناتوانیت ئەو هەڵبژاردنە بەرێوە ببات و كارەكانی هەڵپەسارد.
سەرەرای ئەوەی كە ئەگەر بە پێی پرەنسیبەكانی ئەخلاقی و یاسایش دەبیت پابەندی ئەو بریار و بەڵێنانە بن كە تیادا درێژكردنەوەی تەمەنی پارڵمان بوون ،بەڵام لە بریارەكی چاوەرواننەكراودا رایانگەیاندووە كە بە نیازی بەشداریكردنن ئەوەش زیاتر لە پیڵانەكی نویێی ژێر بە ژێر دەچیت.
Top