شیكردنەوەیەكی یاسایی بۆ ووڵامەكەی حكومەتی هەرێم لە بارەی پرسی بودجە

شیكردنەوەیەكی یاسایی بۆ ووڵامەكەی حكومەتی هەرێم لە بارەی پرسی بودجە
ئەوە جاری یەكەم نییە كە حكومەتی ناوەندی سەروەری دەستوری هەمیشەیی عێراق پێشەڵ دەكات لە هەمان كاتیشدا هەرێمی كوردستان بەوە تۆمەتبار دەكات كە دەستوری پێشەڵكردووە هەر بۆیەش ئەگەر شكارییەكی وورد بۆ ووڵامەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەین ئەو راستییەمان بۆ زیاتر بەرجەستە دەكرێت.
بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (117) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (121)ی دەستوورە كە دانی بە هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتەكانیدا ناوە وەك هەرێمێكی فیدراڵی و مافی پیادەكردنی دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەری بە هەرێمی كوردستان داوە، نەك وەك پارێزگ
هەروەكوو لە مادەی 117 بِگەی یەكەمدا هاتووە: "ئەم دەستوورە لە بەرواری پیادەكردنیەوە دان بە هەرێمی كوردستان و ئەو دەسەڵاتەی ئێستایدا دەهێنێت وەك هەرێمێكی فیدرالی.
دووەم: ئەم دەستوورە دان بەو هەرێمە نوێیانەدا دەنێت كە بە گوێرەی بڕگەكانی دەستوور دادەمەزرێنرێن".

هەر وەكوو لە مادەی 121 لە برگەی یەكەمدا هاتووە: "دەسەڵاتی هەرێمەكان مافی پیادەكردنی دەسەڵاتەكانی یاسادانان و ڕاپەڕاندن و دادوەریان هەیە بەگوێرەی ئەم دەستوورە جگەلەو دەسەڵاتانەی كەتایبەتن بە حكومەتی فیدرالیەوە".
بە پێی هەردوو ئەو مادە كانی 117 برگەی یەكەم و مادەی 121 بگەی یەكەم بە پێچەوانەی دەستوری عێراقە لە هەمانكاتدا پێشەڵكردنی سمۆی دەستورە كە عێراق ئەو ململانێیەی لە سەر دەكات
هەر بۆیەش راگەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەیەكی روونی ئەو پێشەڵكردنەیە و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هەموو شێوەیەك لە هەوڵی دانوستاندن و چارەسەر كردنی كێشەكان لە رێگەی چوارچێوەی دەستور بە چاودێری لایەنی نێودەوڵەتییە.
Top