شیكردنەوەیەكی یاسایی لە باری هەموار كردنەوەی دەستور ورۆوڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان

شیكردنەوەیەكی یاسایی  لە باری هەموار كردنەوەی دەستور  ورۆوڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان
ئەگەر بێت و لێكدانەوەیەك لە بارەی دەستورەكان بكەین دوو جۆر دەستور لە بارەی نوسینەوە هەن كە لەوانە دەتوانین بڵێن نوسراو نەسراو كە بە شێوەیەكی گشتی تەنیا یەك ووڵات لە كانی ئێستادا هەیە كە دەستوری نەنوسراوی هەیە كە ئەویش بە پێی بریارەكانی دادگا و قەزا و عورفی نێو دەوڵەتی ئیدارە دەكرێت.
بەڵام دەستورەكان لە سەر چۆنیەتی هەموار كردنەوەی بە دوو جۆری مەرن یان نەرم و جامد دابەش دەكرێت واتە دەستوری مەرن بەو دەستورانە دەوترێت كە هەمواركردنەوە یان گۆڕینیان وەكوو یاسایەكی وەزعی دەبیت كە لە لایەن دەزگایەكی یایانانەوە دانراوە بەڵام دەستوری جامد پەیوەستە بە كۆمەڵەك لە كۆت و بەند كە دەبیت بە كۆمەڵەك رێسای تایبەتی وە تێپەر بكات بۆ ئەوەی بتوانرێت،هەموار بكرێتەوە و دەستوری عێراقیش لەو دەستورانەیە كە لە ساڵی 2005 لە لایەن هەموو چینەكانی عێراق بریاری لە سەر دراوە.
تاچەند گۆڕینی دەستوری عێراق واقعییە؟
لە بەندی شەشەم، بابەتی حوكمە كۆتایی‌و ئینتیقالیەكان ، بەشی یەكەم مادەی 126 هاتووە:"
یەكەم: سەرۆك كۆمارو ئەنجومەنی وەزیران پێكەوە یان پێنج یەكی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران مافی پێشنیاركردنی هەمواركردنی دەستووریان هەیە"
ئەو بابەتە دیارە و دەكرێت بە پێی ئەو مادەیە پێشنیاری هەموار كردنەوەی دەستور بكرێت بەڵام ئەگەر بەو قۆناغەشدا تێپەڕ بكات قۆناغی دووەم لە و دەستورەدا روبەرو دەبیتەوە كە لە مادەی دووەمی حوكمە كۆتاییەكاندا هاتووە:" دووەم: نابێت ئەو بنەما بنەڕەتیانەی لە بەندی یەكەم و ماف و ئازادیانەی بەندی دووەم كە لەم دەستووردا هاتوون هەمواربكرێن مەگەر پاش دوو خولی هەڵبژاردنی ترو بە ڕەزامەندی (3/2)ی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەریو ڕازیبوونی گەل لە ڕێگای ڕاپرسی گشتیەوەو پەسەندكردنی سەرۆك كۆمار لەماوەی حەوت ڕۆژد " كە واتە لێرەدا ئەگەر بەو قۆناغانەش تێپەر بكات دەبیت ڕەزامەندی (3/2)ی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر بیت هەر بۆیەش لە لایەكی ترەوە دەبیت دەستور بخرێتە راپرسییەوە و سەرەرای ئەوەش ئەگەر هاتوو لە راپرسی دەرچوو دەبیت لە لایەن سەرۆك كۆمارەوە پەسەند بكرێت.
لە هەموو ئەو بابەتانە گرینگتر لە :" مادەی 126 بڕگەی چوارەمدا هاتووە: نابێت هیچ هەمواركردنێك لەو مادانەی دەستووردا ئەنجام بدرێت كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەو دەسەڵاتانەی هەرێمەكان كە ناكەونە سنووری دەسەڵاتە تایبەتەكانی حكومەتی فیدرالیەوە تەنیا بە ڕەزامەندی دەسەڵاتی یاسادانانی هەرێمی پەیوەندیدارو ڕەزامەندی زۆرینەی دانیشتوانی لە ڕێگای ڕاپرسی گشتیەوە".كە واتە هەموار كردنەوەی دەستور بە بێ‌ هەرێمی كوردستان مومكین نییە.
هەر بۆیەش لە كاتی دانانی دەستوور سەركردیەتی سیاسی كورد ئەو دەستورەی سەرەرای ئەو هەموو كاریگەرییانەی كە لە لایەن حكومەتی تایفی شیعی هەبووە بە باشی دارێژراوە كە بەرگری لە مافی كورد بكات حكومەتی هەرێم تاوەكوو ئێستا توانیویەتی ئەركی ئەخڵاقی خۆی لە زۆر بواردا لە بەرانبەر دەستور جێبەجی بكات و ئەو هەنگاوەی كە حكومەتی هەرێیم لە بەرانبەر بریاردان لە سەر گشتپرسی هەیبووە بە ئاشكرایی لە دەستور ئاماژەكانی روونە وماف و ئازادییەكانی هەر گەڵەك شتەك نییە كە حاشای لێبكرێت و هەر لە سەر ئەو بناغەیەشەوە حكومەتی هەرێم لە هەموو بوارەكان هەنگاوی ئەرێنی ناوە و راپرسی ئەو كارتە بە هێزەیە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەدەستەوەیەتی وە دەتوانیت كاری لە سەر بكات.
Top