پارادۆكسی حكومەتی ناوەندی
November 6, 2017
وتار و بیروڕا
هەر بۆیەش ئەو بابەتە نژادپەرەستانەی كە حكومەتی ناوەندی دەیكات بە هەموو پێوەرەك چ لە رووی دەستورییەوە چ لە رووی نێودەولەتی و جارنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ مخالفەیە هەروەكوو بەندی دووەم، لە بەشی ماف و ئازادیەكان لە بەشی یەكەم ، لە مادەی ( 16)ـی دەستوردا هاتووە:" عێراقیەكان یەكسانن لەبەردەم یاسادا بەبێ جیاوازی ڕەگەز یا نەژاد یا نەتەوە یا بنەچە یا ڕەنگ یا ئایین یا ئایینزا یا بیروباوەڕ یا بۆچوون یا بارودۆخی ئابووری یا كۆمەڵایەتیا ".
هەروەها لە بەندەكانی دواتریش لەو بەشەدا باس لە ماف و ئازادییەكان دەكات بە پێشەلی هەموو ئەو برگەو بابەتانەدەكات بە شێوەیەكی گشتی.
ئەگەر مەبەستی حكومەتی ناوەندی سەپاندنی سەروەری یاسا لەو رێگایە بیت ئەوە سەپاندنی سەروەری یاسا نییە بەڵكوو سەپاندنی دەستەڵاتی شیعی و جارەكی تر بە عەرەب كردنی ئەو ناوچانەیەو بەو شێوەیەش بە نیازە كە كیانی هەرێمی كوردستان گرمۆڵە بكات ئەوە راستی ئەو بابەتەیە كە شتەكی باشی لێ بەدی ناكرێت لە لایەكی ترەوە ئەگەر بە راستی مەبەست چەسپاندنی یاسا بیت ئایا فەرمانبەرەكی كوردیش ناتوانیت ئەو كارە بكات؟
لە راستیدا ئەگەر مەبەستی حكومەتی ناوەندی سپاندنی سەروەری یاسا لەورێگایەبیت هەمان دووبارە كردنەوی سیاسەتی رژێمی بەعسییە