پێشەڵكاری دەستور لە حكومەتی پارێزگاكان

پێشەڵكاری دەستور لە حكومەتی پارێزگاكان
هەرچەندە كە لە سەرەتاوە نوسینی دەستور بە ناو بۆ مەبەستی دارێشتنەوەی عێراقەكی نوی بوو ئەوەش وایكرد كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بنیات نانەوەی عێراقی نوێدا هاوكار بیت تەنانەت كاتەك كە عێراق هێزەكی ئەو تۆی نەبوو هێزی پێشمەرگەی كوردستان توانی زۆر شوێن لە ناوچە جێناكۆكەكان بپارێزیت لە كاتەكدا زۆربەی شوێنەكانی تر رۆژانە تەقینەوە و شەری قورسی تێدا دەكرا بەڵام لە كاتی ئێستادا پاش ئەو هەموو هاوكارییەی حكومەتی هەرێم بە نیازن كە دەستور دووبارە هەموار بكەنەوە بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان كە قەواریەكە لە دەستور دانی پێدانراوە بچووكی بكەنەوە.
ئەوە رۆیایەكی روونە ومەبەست لە هەڵسوكەوت كردن لە گەڵ حكومەتی پارێزگاكان هەر ئەوەی لێدەكەویتەوەو بەس چوون حكومەتی دەستەلاتدارانی شیعی لە بەغدا بە سوود وەرگرتن لە ووڵاتانی ئیقلیمی هەدەفی سەرەكییان كوردستانە.
هەرچەندە كە ئەو پێشەڵكردنەكی ئاشكرای ئەو دەستورەیە كە ئەوان باس لە سەروەریەكانی دەكەن هەر وەكوو لە مادەی (117 لە برگەی یەكەم)ــدا هاتووە: " یەكەم: ئەم دەستوورە لە بەرواری پیادەكردنیەوە دان بە هەرێمی كوردستان و ئەو دەسەڵاتەی ئێستایدا دەهێنێت وەك هەرێمێكی فیدرالی ".
یان لە مادەی 23ــی دەستور دا هاتووە:" حكومەتی فیدرالی دەتوانێت دەسەڵاتی خۆی ببەخشێت بە حكومەتی هەرێم و بەپێچەوانەشەوە بە ڕەزامەندی هەردوولا، ئەوەش بە یاسا ڕێكدەخرێت ".
Top