حكومەتی ناوەندی دەبیت دەستور وەكوو خۆی جێبەجێ‌ بكات

حكومەتی ناوەندی دەبیت دەستور وەكوو خۆی جێبەجێ‌ بكات
لە هەر ووڵاتەك یاسایەكی بنەرەتی هەیە كە پێی دەوترێت دەستور،دەستور بە هۆی گرینگییەوە لە هندەك ووڵات بە قانوونی ئەساسی ناو براوە( لە سەردەمی عبداڵكریم قاسم هەر وەها لە كۆماری ئیسلامی ئێران ئێستا )بەڵام ئەوەی لە دوای رووخانی رژێمی بەعس دووبارە دارێژرایەوە بۆ بنیاتنانی عێراقەكی نوێ‌ ، لە ساڵی 2005 بە چاودێری راستەوخۆی ووڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو حاكمی مەدەنی پۆڵ بریمەر بوو ،كورد رۆوڵی سەرەكی لە دارێشتنەوەی ئەو دەستورەدا هەبووە كە كۆمەڵەك ماف وئازادی و بەرژەوەندی بۆ كورد دەستەبەر كران لەوانەش چەسپاندنی سیستەمی فیدرالی و ئاڵاو دانپێدانان بە زمانی كوردی و بە شداری پێكردن لە پرۆسە سیاسییەكانی عێراق بووە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دەستور وەكوو قەوارەیەكی فەرمی ناوی هاتووە و لە هەموو داهاتەكانی عێراقی فدراڵ بە پێی رێژەدا بە شدار دەبیت هەر ئەوەش وایكرد كە كورد پشتگیری ئەو یاسایە بكات ، ئەگەر كورد وەكوو دووەم نەتەوەی سەرەكی، دەنگی بەو یاسایە نەدابوایە بێشك ئەو رەشنوسە نەدەچوو بواری جێبەجێ‌ كردن .
لەدەستوردا هەموو ئەرك و مەهامەكانی هەرسێ‌ دەستەڵاتی تەنفیزی و قەزایی و یاسادانان دەستنیشانكراوە و سنوری چاڵاكی و هێز و توانایان بە یاسا رێكخراوە، بەڵام ئەوەی كە زۆر گرینگە جێبەجێ‌ كردنی ئەو دەستورەیە.حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق هەر كات كە لە بێهێزی دا بوو بن دەرگای دانوستاندن یان بۆ كورد كردۆتەوە و كورد یان بە هاو بەشی خۆیان زانیوە بەڵام هەر كات كە لە هێز دابوو بن لە هەوڵی پیڵان دانان وگورز وەشاندن لە كورد بوونە و ئەوەش لە مێژوودا بە روونی بەرجەستە كراوە.
ئەوەی ئێستا دەكرێت لە هەموو كابینەكانی یەك لە دوای یەكی جەعفەری و ماڵكی و عەبادی دووبارە بوتەوە و هەموو كات لە رێگەی پێشەڵكردنی دەستور ،كوردیان خستۆتە بەرو دۆخەكی ناهەموارەوە چوون مادام دەستور هەیە دەبیت لەسەر ئەو ئەساسە كار بكرێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی دادپەروەرانە ئەرك و مەهامەكان رابپەرێنن بەڵام پرسیار ئەوەیە ئەگەر دەستور بە هاوبەشی دانراوە بۆچی نابیت لە هەمبەر پێشەڵكردنی دەستوردا بێ‌ تفاوت دەبین كاتەك كە دەستور لە لایەن ئەوانەوە بە پێچەوانەوە كاری پێدەكرێت ئاسایی و یاساییە بەڵام كاتەك كە هەرێمی كوردستان بیەوێت لەو چوارچێوەیە دەربچیت كە ئەوان ئێمە بە جێبەجێكردنی مڵزم دەكەن.
ئاخۆ پرسیار ئەوەیە ئەگەر ئێمە وەكوو هەرێمی كوردستان هاوبەشی راستەقینەین هەر وەكوو لە دەستوردا هاتووە هۆكار چییە كە ئێستا و لە رابردوودا هاوبەش نەبوینە،بە كام یاسا و رێسا باس لە برینی بودجە و موچەی كوردستان كراوە،ئەگەر لە دەستوردا هاتووە كە دەبیت هێزی بەرگری ووڵات بۆ یەكلایی كردنەوەی پرۆسەی سیاسی بە كار نەهێنرێن ئاخۆ هۆكار چییە كە لە 16ی ئۆكتۆبەر پەڵاماری گەلی كوردیاندا،گەمارۆدانی ئابوری و سیاسی كوردستان دەچیتە كام مادە و خاڵەكی ئەو دەستورەدا،
مادام كە داوای چەسپاندنی یاس و سەروەری یا سا دەكەن هۆكار چییەكە حكومەتی هەرێم بە هەموو شێوەیەك داوای دانوستاندن لە چوارچێوەی ئەو دەستورە دەكات كە ئێوە لەشكەركێشیتان كرد ،ئاخۆ هۆكار دەبیت لە خۆدزینەوەی دانوستاندنەكان چی بیت.
هەر بۆیەش كاتی ئەوە هاتووە كە عێراق رێز لە ئیرادەی گەڵی كورد بگریت و لە چوارچێوەی دەستور كۆتایی بەو پێشەڵكار ییانە بهێنیت.
Top