شێلانی تەرمی پێشمەرگە لە ئاكامی خەیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر

شێلانی تەرمی پێشمەرگە لە ئاكامی خەیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر
لە دوای 16ی ئۆكتۆبەر هەرێمی كوردستان رووبەرووی تەحەدایەكی چاوەروان نەكراو بویەوە هێزە ئەقلیمییەكان بە چاو پۆشی ووڵاتانی رۆژ ئاوا بە دیاری كراوی ئێران و بە سوود وەرگرتن لەو ناكۆكییانەی كە لە نێو حیزبە سیاسییەكاندا هەبوون هۆكاربوون بۆ ئەوەی ئەو بارودۆخە دژوارەی تیادا روو بدات هەر چەندە كە ئاماژەی ئەو خیانەتە لە شەوی ریفراندۆم لە 24ی سێبتەمبەر دیار بوو بەڵام راكێشانی كوردستان بۆ ناو گەمەیەكی ئەوها مەترسیدا ئەو بابەتە بوو كە چاوەروان نەدە كرا چوون ئەوەی لەبیر ناكرێت و چاوەروانیش نەدەكرا ئەو لێكەوتە دژوارانە بوون كە لێیكەوتەوە كە ناخۆشترین ئەو لێكەوتانەی دەتوانین بێسەرو شوێن بوونی چەندین پێشمەرگەو هاوڵاتی و شەهید كردنی دەیان پێشمەرگەو شێلانی تەرمی پێشمەرگە بە زنجیری دەبابەكان سوتاندن و تاڵانكردنی زیاتر لە300 ماڵی كورد تەنیا لە توز خورماتوو و پاشەكشە كردن و لە دەست دانی 51 % خاكی كوردستان و بێرێزی بە ئاڵای كوردستان و دەیان كارەساتی دڵتەزێنی تر.
هەر بۆیەش ئەوەی كە لە كاتی ئێستادا گرینگە رێكخستنەوەی نێو ماڵی كورد هەروەها دانانی سنوورەك بۆ پەیوەندی حیزبەكان لە گەڵ ووڵاتاندا كە گەورەترین كارەساتی لێكەوتەوە هەر بۆیەش ناكرێت بە بیانۆی دۆستایەتی دیرینە لە گەڵ ووڵاتانی دەوروبەر بارودۆخی كوردستان بەورە ئەو عەقارە ترسناكە ببردرێت چوون رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر دواتر سەڵماندییان كە ئەو دۆستایەتییە تەنیا بۆ كپ كردنی دەنگی سەر بەخۆیی كوردستانەوە بەس.
Top