شیكردنەوەیەكی یاسایی بۆ سرینەوەی زمانی كوردی لە بەڵگەنامە فەرمییەكان

شیكردنەوەیەكی یاسایی بۆ سرینەوەی زمانی كوردی لە بەڵگەنامە فەرمییەكان
دوا بە دوای 16 ئۆكتۆبەر پاڵپەستۆ و گۆشارەكانی سەر كورد زیاتر بوو حكومەتی ناوەندی و بە دەستنیشانكراویش شیعەی رافزی بە ئاماژەی راستەوخۆی كۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژە پێدان لە سەركوت كردن ‌كوشتن و برینی كورد ئەمجارەیان بە نیازی پێشەڵكردنی ئەو مافە بنەرەتییانەن كە لە دەستوردا جێگیر كراون.
هەرچەندە كە ئەوە جاری یەكەم نییە كە حكومەتی ناوەندی دەست بۆ مافە كانی كورد لە دەستور دەبات و ئەوەی بە سوودی خۆیەتی لە دەستور پشتی پێدەبەستیت و ئەوەی بە زەرەری بیت خۆی لێ‌ لا دەدات ئەوانەش خۆیان لە برینی بودجە و موچەی پێشمەر گە و شایستە داراییەكانی كوردستان و زۆری شتی تریش لە خۆدەگریتەوە بەڵام ئەو جارەیان لە بریارەكی چاوەروان نەكراودا لە هەوڵی لابردنی زمانی كوردی لە بیتاقەی ئەرزاق بوونە و دوابەدوای ئەوەش بە بێشك زۆر شتی تری بەواوە دێت لەوانەش سرینەوەی زمانی كوردی لە سەر دكیۆمنتە فەرمییەكانی تر وەكوو پاسقۆرت و زۆر شتی تر ئەوەش بە پێچەوانەی دەستوری عێراقە وەكوو ئەوەی لە مادەی (4) برگەی یكەمدا هاتووە
یەكەم: زمانی عەرەبیو كوردی دوو زمانی فەرمین لە عێراقدا، مافی سەرجەم عێراقیەكان پارێزراوە لە فێركردنی ڕۆڵەكانیان بە زمانی دایكیان وەك توركمانی و سریانی لە دەزگاكانی فێركردنی دەوڵەتدا بە پێی یاسا پەروەردەییەكان، یان بە هەر زمانێكی دیكە لە دەزگاكانی فێركردنی تایبەتدا
Top