ئەو كاتەی كە ئابڵۆقەكان تێكدەشكێن
January 15, 2018
وتار و بیروڕا
سەردانی سەرۆكی حكومەت بۆ ئەو ووڵاتەی كە سەرۆكەكەی، پێشرەوە رووحی كاسۆلیكەكانی جیهانە، هەر چەندە كە ئەو پەیوەندییانەی هەرێكی كوردستان و ڤاتیكان شتەكی نوێی نییە بەڵام ئەوەی لە كاتی ئێستادا دەكرێت بردنەوەی ئەو گرەوەیە كە حكومەتی ناوەندی لە هەمبەر هەرێمی كوردستان گرتویەتە بەر..
سەرەرای ئەوەی كە سەردانی ڤاتیكان لە رووی نێودەوڵەتییەوە گرینگی خۆی هەیە ،چوون سەردانی گەورەترین سەنتەری بریاردانی ئائینی لە جیهانە، لە لایەكی تریشەوە تێكچوونی پەیوەندییە سیساسییەكانی حكومەتی ناوەندی عێراق و لە گەڵ ئەڵمانیای فیدراڵ و بەڵجیكا گرینگی ئەو سەردانە دوو ئەوندە دەكات،ئەو سەركەوتنانەش لە وپەیوەندییە دیپلۆماسییە بە هێزانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرچاوە دەگریت كە توانیویەتی هەموو سنورەكان ببریت و سەرەرای ئەوەی كە پەیوەندییەكان لە هەموو ئاستەك بە نێودەوڵەتی بكات .
بارودۆخە ئاڵۆزەكان لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كە گەورەترین شكستی بە هۆی هەڵسوكەوتی هندەك لە كاڵفامەكانی لایەنەكی سیاسی تووشی كوردستان كرد، لە گەل ئەوەشدا گەلی كوردستانی تووشی مەترسیدارترین ئابڵۆقەی سیاسی و ئابوری كرد هەربۆیەش ئەگەر پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان بە تێروانینەكی تر سەیر بكرێت ئەمجارەیان تەحەدای شكاندنی هەموو ئەو گرەوانەیە كە بەغدا دەیكات هەر بۆیەش لە گەل ئەو سەركەوتنانەی ئەو دوایەی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی لە ئاستی نێودەوڵەتی زیاتر لە هەموو جارەك بەرجەستە دەبیت و گۆشەگیر كردنی هەرێمی كوردستان و لە بەین بردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان تووشی شكست بوو.