ئەزموونی کوردستان بەرەو ئاسۆیەکی رووناکتر ھەنگاو دەنێ

ئەزموونی کوردستان بەرەو ئاسۆیەکی رووناکتر ھەنگاو دەنێ
ئەگەرچی بەھۆی خیانەتە مێژوویەکەی ١٦ی ئوکتۆبەر ھەرێمی کوردستان دووچاری رەوشێکی نەخوازراو بوویتەوە بەلام نابێت ھەر بە رەشبینیەوە سەیری ئایندەمان بکەین و دەستەوەستان بین ،گەر چی لە دوای ئەم خیانەتەیە کەلێنێکی گەورە دروست بوو بەلام لەگەل ئەمەشدا دەبێ دلنیابین کە ئاسۆیەکی رووناکمان لە بەردەم دایەو بە ئیرادەوە ھەنگاو بۆ پێشەوە دەنێن کەلای ھەمووانیش روون و ئاشکرایە کە ئەمە یەکەم جار نیە گەلی کوردستان دووچاری ئەم دۆخە دەبێت بەڵکو بەدرێژایی مێژوو بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان بەم شێوەیە گوزەری کردوە و ھەرواز ونشێوی بینیوە ھەر چەندە ئەمەی ئەم جارەیان سەرکێشی و شکستی عسکەری و سیاسی نەبوو بەڵکو خیانەت وپیلانێک بوو بە پالپشتی دەستێکی ناوەخۆی کوردستان لەگەل ئەمەشدا سوپاس بۆ خوای گەورە و قارەمانیەتی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان نەیان توانی ئیرادەی گەلی کوردستان بشکێنن بەڵکو لەماوەی رابردوودا پێشمەرگە وخەڵکی کوردستان خۆراگرانە توانیان دەستکەوتەکان بپارێزن ورێگەیان نەدا خەونی دوژمنان بێتە دی کەئەمەش وای کرد کلیلی سەرکەوتن نزیک ببێتەوە چونکە لە ٢٥ئەیلوولی رابردوو دوایی سەد ساڵ لە خەبات وتێکۆشان توانرا گەورەترین دەسکەوتی مێژوویی تۆمار بکرێت و ریفراندۆم ئەنجام درا و دەنگی زۆرینەی کوردستانیانی بەدەست ھێنا کەئەمەش بووە سەنەدێکی نەتەوەیی لەبەرامبەر ھەموو جیھان کە زوو یا درەنگ بەرھەمەکەی سەربەخۆیی کوردستان دێتە دی وھیچ ھێزو لایەنێکیش ناتوانێت رێگری لە بەدیھێنانی ئەم ئامانجە گەورەیە بگرێت ، وەئەم دۆخەیەی ئێستاش ھەیە کاتی یە وتێدەپەرێت بۆیەش گەرەکە بە ئومێد وسەیری ئایندەمان بکەین کە ئاسۆ رووناکە وبە ئیرادەی بەھێز بە سەر ھەموو کێشە وگرفتەکان سەردەکەوین کەلەم چوارچیوەیەشدا لە ژێر رۆشنایی ھەڤپەیڤینەکەی رێزدار (مەسرور بارزانی) راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لەگەل تۆری میدیای رووداو دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە ئاسۆیەکی رووناکمان لەبەردەم دایە ،بەلام دەبێ یەکرێز ویەکدەنگ و یەک ھەڵوێست بین چونکە مەرجی سەرکەوتنمان پەیوەستە بەخۆراگری ویەک ھەڵوێستی .
خوای گەورە یارمەتی دەرمان بێت بۆ ھێنانەدی ئاسۆیەکی رووناکتر بۆ خەڵکی کوردستان .
Top