بۆئەوی پێگەی كورد لە بەغدا بەهێز بێت

بۆئەوی پێگەی  كورد لە بەغدا بەهێز بێت
پرۆسەی ئەم جارەی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ خەلكی كوردستان جیاوازە لەگەل پرۆسەكانی رابردوو چونكە پرسێكی گرنگ وچارەنووسازە جگە لەوەی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی چەند سالێك دەچێت دووچاری گوشارو سزای سیاسی وئابووری بوویتەوە لە لایەن بەغدا لە هەمان كاتیشدا لێك ترازانێك لە نێوان لایەنە سیاسیەكان هەیە كە بەغداش بە ئاشكرا كار لەسەر لێك ترازانیان دەكات ،بۆیەش گرنگە بە هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی مامەلە بكرێت بە دلنیایەوە دەتواندرێت ئەم جارەیان گۆرانكاری لە هاوكێشە سیاسی یەكانی عیراق بكرێت لە پێناو بەرژەوەندیەكانی گەلی كوردستان كاربكرێت كە لە ژێر رۆشنایی ئەم راستی یە ئەركە مرۆڤی كورد بە دیدێكی نەتەوەیانە دور لە ململانێ سیاسی سەیری گرنگی پرۆسەكە بكات و نا كۆكی بەلاوە بندرێت و هەولی بەدەست هێنانی دەنگی زیاتر بۆ كوردستان بدرێت بۆ ئەوەی سەنگی كورد لە بەغدا بەهێز تر بێت بۆیەش بەپێویستی زانی لە دەستپێكی بانگەشەی هەلبژاردنەكاندا بە كورتی تیشك بخەمە سەر چەند خالێك .
1-لەپێناوبەدیهێنانی مافە دەستوری ویاسایەكانی گەلی كوردستان پێویستە تاكی كورد هەولی تۆماركردنی ناوی بدات لە سیستەمی بایۆمەتری بۆ ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە وەئەوانەی لە سیستەمەكە دا ناویان تۆماركردوە هەولی وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان بدەن كە بەپێ رێنماییەكانی كۆمسیۆنی بالای هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەوانەی كارتەكەیان نی یە ناتوان بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن كەسەرئەنجام وەك كوردێك ئەركی نیشتیمانی خۆت بەجێ نەگەیاندوە كە لە خولی ئەمجارە یەدا بە گەشبینیەوەكار دەركرێت بۆ گۆرینی هاوكێشەی سیاسی لە عیراقدا .
2-گرنگە تاكی كوردستان بە هەستكردن بەبەرپرسیاریەتی یەوە بەشدار لە پرۆسەی دەنگدان بكات بۆ ئەوەی گوزارشت لە مافی سروشتی خۆی بكات كە دەنگدان مافی خۆتە وبریاری تۆیە كە لەم رێگایەدا ئاییندەی خۆت بنیات بنێت ،بۆیەش گرنگە مرۆڤی كورد گلەیی وگازندەكان بەلاوە بنێت و بەگەرم و گورییەوە وەك ئەركێكی ئایینی ونەتەوەیی بەشداری لە پرۆسەكەدا بكات حەقی خۆتە گلەیی بكەی خزمەتگوزارییەكان وەك پێویست نی یە هێشتا ئاو و كارەبا كە سادەترین مافی ئاسایی هەر هاولاتێكە لە ئاست داخوازی نیە بەلام نابێت ئەمە ببێتە هۆكارێك تا خوانەخواستە لەپرۆسەكەدا دوابكەوین بەڵكو هەول بدە بەدەنگی خۆت داكۆكی لە خۆت وهاونشتیمانیەكانت بكەی .
3- لە كاتی دەنگدان دا پێویستە مرۆڤ ویژدانی ئاسوودە بكات ودەنگ بۆ ئەو لیستەی بێت كە زۆرترین خزمەت و رۆلی هەبووە لە بزوتنەوەی رۆزگاریخوازی گەلی كوردستان كە بەبێ دوو دلی تەنها لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ژمارە (184)شایەنی دەنگدانە كە جگە لەوەی حزبی داینەمۆی خەبات وتێكۆشانە خاوەن پرۆژە وپلانی شایستەیە بۆ داكۆكی كردن و پاراستنی دەستكەوتەكانی رابردوو و زامنكردنی ئایندەیەێكی پرشنگدار بۆ خەلكی كوردستان وە هیچ كات سازشی لەسەر بستەخاكێكی كوردستان نەكردووە و ناكات كە وێرای ئەوەی سەنگی كورد لە بەغدا وابەستەی پارتی یە كە چەندی دەنگ و سەنگی پارتی بەهێز بێت ئەوا دەتواندرێت زیاتر داكۆكی لە تەواوی مافە دەستورییەكانی گەلی كوردستان بكات لە رابردووشدا نوێنەرانی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران سەلماندیان كە داكۆكیكارێكی راستەقینەی مافەكانی خەلكی كوردستانن بۆیەش با بەیەكەوە دەنگ بەلیستی پارتی بدەین چونكە لیستی هەمووانە و سەركەوتنی پارتی واتە سەركەوتنی كوردستان .
Top