چوارساڵی پەڕلەمان و شەونخونی بێ کۆتایی پێشمەرگە!

چوارساڵی پەڕلەمان و شەونخونی بێ کۆتایی پێشمەرگە!


ئەگەر بەراوردێکی کورت و پوخت بکەین لەنێوان پەڕلەمانتاران بەهەموو ڕەنگەکانیاوە،پێشمەرگە کە ئایا کامیان شایستەی بەرزترین موچە و ژیانێکی ئاسوودەیە موستەحەق ترە؟

پێش هەمووشتێک پەڕلەمان ئەوشوێنە پیرۆزە و دەستکەوتەمەزنەیە کە بەخوێنی هەزاران شەهید هاتۆتەبەرهەم ئامانج لەبوونی خزمەتکردنی هاووڵاتیانە و شوێنی دەرکردنی ئەویاسایانەیە کەلەبەرژەوەندی گشتی دایە نەک لەبەرژەوەندی شەخس.

بۆیە ئەگەر بڕیاربێت کە پیرۆزی ئەم شوێنە بپارێزرێت و ڕێز لە سەروەری و ئەو هەمووخوێنە بگیرێ کەلەپێناویا ڕژاوە،دەبێت ئەندام پەڕلەمان بەئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی خۆی هەڵسێ کەچی بۆخۆی پێ خۆشە بۆ پێشمەرگەش بەهەمان شێوە چونکە باسەکەی ئێمە لەسەر پێشمەرگەیە بۆیە ناوی پێشمەرگە دەهێنین.

پێشمەرگەیەک بەبێ مووچە ئامادەیە گیانی خۆی بەخت بکات لە پێناوی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتەکان سەرماو گەرما دەچێژێ ،دوور لەماڵ و مناڵ و هەموولەزەتێکی دوونیای وەلادەن بۆئەوەی میلەتی بەسەربەرزی بژیت.

لەبەرامبەردا ئەندام پەڕلەمان دەقاتی پێشمەرگەیەک مووچەوەردەگرێ بەلای کەمیەوە،ئەرکی سەرشانیشی ڕوبعی پێشمەرگە قوڕس نی یە،بەڵام یاسایەکیان بە بەرگی خۆیان بۆخۆیان داتاشیوە لەژێر ناوی یاساوە ڕێگەیان بەخۆیانداوە مووچەکەیان ئەوەندە بێت؟

بەویژدانەوە ڕووی پرسیار لەهەرئەندام پەڕلەمانێک دەکەم ڕێزم بۆئەوانەی بە کردەوە سەلماندوویانەکەلەگەڵ میللەت وبەپەنجەی دەست دەژمێردرێن، کەئایا ئەگەر مووچەی ئێوە بۆپێشمەرگەبێت و مووچەی پێشمەرگەش بۆ ئێوە ئامادەن بەوشێوەیە قبولی بکەن؟
ئێوە بۆ تەنها بەدەست بەرزکردنەوە مووچەتان شەش ملیۆن بەرەو سەربێت،بۆپێشمەرگە بەبەخشینی گیانی مووچەکەی پێنج سەت هەزاربێ؟

لەکاتێکدا دەنگدەر کاتێک دەنگتان پێ ئەدات بۆ ئەوەی خزمەتی بکەن نەک خۆتان خزمەت بکەن و کاربۆبەرژەوەندییەکانی خۆتان بکەن.

بۆئەوەی متمانەی خۆتان نەدۆڕێنن بەرامبەر میللەت پێویستە لەسەرتان ڕاستگۆبن لەگەڵ میللەت و دەنگدەرانی خۆتان ببنە هۆکار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان،نەک خۆتان ببنە هۆی کێشە بۆ میللەت و میللەت بەدیارتانەوە پەنگ بخواتەوە خەمتان لێ بخوات و پەنجەی پەشیمانی بگەزێت،لەگەڵ چوونەوەتان بۆماڵ بەمووچەیەکی شەش ملیۆنی خانەنشین بکرێن و چل و هەشت ملیۆنیش پێشەکی وەربگرن.
Top