بەخۆراگڕی قەیرانەکانمان تێکشکاند

بەخۆراگڕی قەیرانەکانمان تێکشکاند
بەهۆی برینی بوودجەوە لەساڵی (2014)وەهاتنە ئارای چەندین تەنگەژەی تر حکومەتی هەرێمی کوردستان دووچاری قەیرانی ئابوری بووکەسەرەنجام ناچاربوو بریاری پاشکەوتی مووچەی پەیرەو کرد بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا هەمووکات تواناکانی خۆی بەگەڕخست بۆچارەسەرکردنی کێشەوگرفتەکان و چاکتر کردنی ژیان وگوزەرانی هاوڵاتیان کەسوپاس بۆخوای گەوره لەسایەی حیکمەتی سەرۆک مەسعودبارزانی ودبلۆماسیەتی نێچیرڤان بارزانی وقارەمانیەتی هێزی پێشمەرگەوخوێنی ئالی شەهیدان وخۆراگری خەلکی کوردستان تواندرا کەقەیرانەکان تێک بشکێنرێن و قوناغەسەختەکان تێبپەرێنین و بەسەرگرفتەکاندا سەربکەوین بۆیەش گرنگە لەپەراوێزی رەوشی رابردووی نێوان (هەولێر-بەغدا)و هەلوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە هەلوەستە لەهەمبەر چەند خالێکدا بکەین
1-بارودۆخی چەندسالی رابردوودەریخست کەهیچ هێزو توانایەک ناتوانێت رێگا لەبەدیهێنانی ئامانجەکانی گەلی کوردستان بگرێت وەسەپاندنی هەرسزایەک سەرناگرێت وەهەمووفشارەکان کاتین تەنها هێزو ئیرادەی کوردستانیانی گەرەکە کەمێژووش سەلماندوویەتی هیچ هێزێک ناتوانێت ئیرادەی گەلی کوردستان تێک بشکێنێت
2-سێ ساڵ بەرلەئێستا لەکاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەناچاری بریاری پاشەکەوتی مووچەی دا چۆن چەندڵایەنێک بۆملمڵانێی سیاسی وبەژەوەندی یەکانیان پروپاگەندەی ژەهراویان بڵاودەکردەوە بەبێ ئەوەی رەچاوی باری ئابووری هەرێم بکەن بەلام لەگەڵ ئەمەشدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەگشتی و پارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەتی لەبەرپرسیاریتیان رانەکردوو هەولە دبلۆماسیەکانی خۆیان بەگەر خست بۆچارەسەری کێشەکان ولەسەنگەری بەرگری کردنشیدا بەهیواوئومێدەوە نەخشەورێگای سەرکەوتنیان دادەناو خەونی ناحەزانیشیان لەگۆرنا کەدەیان وویست کوردستان داگیربکەن
3-ناکرێت هیچ کات رۆلی خەلکی کوردستان لەیاد بکرێت کەتوانیان بەخۆراگرییەوە بەرگەی ئەم دۆخە سەختە بگرن بەپێچەوانەی بیرکردنەوەی ئەوهێزو لایەنانەی کەدەیان وویست لەرێگای فشارەئابووری یەکانیان سزای خەلکی کوردستان بدەن کەئەم خوراگرییەش بووە کلیلی سەرکەوتنی گەلی کوردستان
4-کاتی هاتووە حکوومەتی عیراق بەدیدێکی نوێوە مامەلە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات واز لەسیاسەتی برینی قووتی خەلک بهێنێت و چیتر مووچەو بوودجەی کوردستان وەک کارتی فشار بەکارنەهێندرێت چونکە ناکرێت هەموو جارێک خەلکی کوردستان باجی کێشە سیاسیەکان بدەن چونکە سەردەمی ئینکاری کردن و پەراوێز خستنی مافی تاکی کورد کۆتایی پێبهێنن و رێز لەشەراکەتی حەقیقی و دەستووربگرن کەتەنها بەمە دەتواندرێت چارەسەری کێشەکانی نێوان (هەولێر-بەغدا)بکرێت
5-ئەرکی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قورستردەبێت تابەبەرنامەو سیاسەتێکی تازە خۆی ئامادەبکات بۆ زیاتر چاکتر کردنی ژیانی هاولاتیان و گۆرانکاری بنەرەتی و چاکسازی لەهەموو سێکتەرەکانداو بایەخی زیاتر بەئاوەدان کردنەوەو بوژاندنەوەی هەرێمی کوردستان بدرێت چونکە ئەم کابینەیە لەکاتێکدا دەست بەکار دەبێت کەلەماوەی چەند سالی رابردوودا قۆناغێکی سەخت تێپەرێندراوە وەکوردستانیان ئومێدی زۆریان بەم کابینەیەو رێزدار(مەسروربارزانی )هەیە
خوای گەورە پشتیوانی هەموولایەکمان بێت
Top