بنیاتنانى مرۆڤــی كوردستان و پرۆگرامه‌كان
April 10, 2019
وتار و بیروڕا
كه نیشتمانێك چاندراوه دروست كراوه بێگومان مرۆڤه‌كانن نیشتمانه‌كه‌یان بنیاتناوه، به‌ڵام پێشتر مرۆڤه‌كان بنیات نراون له رێگاى په‌روه‌رده و فێركردن، واته كلیل و هه‌نگاوى یه‌كه‌مى بنیاتنانى مرۆڤ په‌روه‌رده و فێركردنه. بۆیه گرنگه وه پێویستییه‌كى نیشتمانى و نه‌ته‌وایه‌تییه ئه‌وپه‌رى گرنگى به كۆی سیسته‌مى په‌روه‌رده و فێركردن بده‌ین له هه‌رێمى كوردستان به جۆرێك سه‌ره‌تا پێویسته یه‌كه‌م له پرۆگرامه‌كانى خوێندنى هه‌ر سێ قۆناخى باخچه‌ى منداڵان و قۆناخى بنه‌ڕه‌تى و قۆناخى ئاماده‌یی ده‌ست پێ بكه‌ین، پرۆگرامێك له هه‌ر قۆناخێك ته‌واو كه‌ر و درێژه‌پێده‌ری قۆناخه‌كانى پێش خۆی بێت، پرۆگرامێك بێت چۆن بتوانین مرۆڤی كوردستانى بنیات بنێین، بێگومان ئه‌وه‌ش ئه‌ركى راسته‌وخۆی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پرۆگرامه‌كانه، ده‌كرا چه‌ند سالێك به‌ر له ئێستا و ئێستاش دره‌نگ نییه پرۆگرامه‌كانمان گوزارشتیان بكردایه له واقیعی ئه‌ورۆی كوردستان و راهێنان و په‌روه‌رده كردن و فێركردن و تێگه‌یاندنى رۆڵه‌كانمان له سه‌ر پڕه‌نسیپی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كارامه‌ییه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى و ژیان كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى تاك به تاكى به رۆڵه‌كانى كوردستان هه‌یه، جگه له‌وه‌ش ئه‌ركی راسته‌وخۆی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یه كه سوود له‌و جۆره پرۆگرامانه وه‌ربگرێ كه له زۆربه‌ى هه‌ره زۆری ووڵاتانى جیهان په‌یڕه‌و ده‌كرێن چه‌نده‌ها ساڵه. بێگومان ئامانجى راسته‌وخۆی پێكاوه له بنیاتنانى مرۆڤ هه‌ر بۆ نموونه له ووڵاتانى (ژاپۆن و كۆریاى باشور و سه‌نگاپوره و مالیزیا و ئیمارات و لوبنان و ئوردون و میسر و ....)ده‌یه‌ها ووڵاتانى تر ئه‌و جۆره پرۆگرامانه ده‌خوێنن و ئه‌نجامیان هه‌بووه.
گرنگه له هه‌رێمى كوردستان نه‌خشه رێگا و ستراتیژیه‌تێكى روون و دیدگایه‌كى رۆشنى دوور مه‌ودامان هه‌بێت پاڵپشت به كۆمه‌لێ پڕه‌نسیپی راست و دروست و پته‌و كه ئامانجى سه‌ره‌كیمان بنیاتنانى مرۆڤی كوردستانی بێت له سه‌ر كۆمه‌لێ بنه‌ما و پڕه‌نسیپ له پرۆگرامه‌كان و په‌رتووكى قوتابیان له سه‌رجه‌م قۆناخه‌كان ره‌نگ بداته‌وه و قوتابیان په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌لێ چه‌مك و ئادكاری جوان و پێویست بكات هه‌روه‌كو له ووڵاتانه‌ى باسمان كردن په‌یڕه‌و ده‌كرێن، ئێمه له هه‌رێمى كوردستان پێویستییه‌كى زۆر و به‌رده‌واممان هه‌یه بۆ بنیاتنانى مرۆڤى كوردستانى له هه‌موو روویه‌كه‌وه له پێش هه‌موویان له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى بۆ خاك ونیشتمان فرچك بگرێ و متوو بێت و هه‌رگیز نه‌توانێ ده‌ستبه‌ردار و سازشكاری بستێ له خاكى نیشتمان بێت و له‌گه‌ڵ به‌هێزبوونى به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و فێربوونى كارامه‌ییه‌كانى ژیان، چونكه بنیاتنانى مرۆڤ پێویسته ئه‌و پڕه‌نسیپ و بنه‌ما نه‌گۆڕانه له ناخى هه‌ر تاكێك ره‌نگ بداته‌وه و له‌گه‌ڵى گه‌شه بكات و گه‌وره بێت.
جارێكى تر جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه پێویسته وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هه‌ماهه‌نگى و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌و ووڵاتانه بێت كه پرۆگرامه‌كانیان ئاماژه و هێما و چه‌قی قورسایین بۆ بنیاتنانى مرۆڤ، به‌رده‌وامیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و ووڵاتانه هه‌بێت له‌سه‌ر زه‌وى له قوتابخانه‌كانمان له پرۆگرام و په‌رتووكى قوتابییه‌كانمان ره‌نگدانه‌وه‌ى پرۆگرامه‌كانى ئه‌و ووڵاته پێشكه‌وتووانه ببینن كه ئامانجیان بنیاتنانى مرۆڤه، تاوه‌كو ئێمه‌ش به ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تى خۆمان هه‌ڵسین وه‌كو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له بنیاتنانى مرۆڤی كوردستانه.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێرێ په‌روه‌رده‌یی