سەربەخۆیی ئابووری چارەسەرە، بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان ...

سەربەخۆیی ئابووری چارەسەرە، بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان ...

لەگەڵ چوونی شاندی دانووستانی ھەریم بۆ بەغدا وبەردەوامبەونی گفتگۆی نێوان ھەردوولا، بەغدا جار بەجار داواکاریەکانیان چڕتر دەکاتەوە و جار بەجار بیانو دەھێنێتەوە تا نەگەنە ڕێکەوتن و کات بەفیڕۆ ئەدەن ..
ئەوەتا بەغدا داوای ھەموو داھات دەکات بەرامبەر ٤٥٠ ملیار دینار و بەوش نەوەستاوە داوای کردنەوەی دەروازەیەکی تر دەکات لەخاڵە سنوریەکانمان لەپاڵ ئبراھیم خەلیل ..
ئەم داواکاریانەی بەغدا جگە لە پێشێلکردنی دەستوور ودەست بردن بۆ قوتی خەڵکی کوردستان نەبێت ھیچی تر نییە، بەغدا بەم ڕەفتارانە سیاسەتی عەربچێتی دەست پێ دەکاتەوە، ئەوەی یارمەتیان دەدات پێشنیارەکانی خۆفرۆشی و جاشەکانن کە بەرژەوەندیان ناگونجێت لەگەڵ ناوخۆی ھەرێم ودەستی بەغدا وسیاسەتەکانی بەرپا دەکەن، ئەویش بۆ لەیەکترازانی کۆمەڵایەتی لەناو کۆمەڵگاکەمان .
ئەی چارەسەر چیە ؟؟
پێویستە ھەرێم بە بەرنامەی ئابووری خۆیدا بچێتەوە و چاکسازی لەداھات خۆی بکات، بێ ئەوەی خاتری ھیچ لایەک یاخود ھیچ کەسێک بگرێت و ھەنگاو بۆ بەدیھێنانی بھێنێت لە زووترین کاتدا .
ھەوڵی ئاشتەوایی تەواوی نێو ماڵی کورد بدات وبەھەمان ئەو ئێرادەیەی کە ڕێفڕاندۆمی ھێنایە کایەوە و دەستی پیلانگێڕان بشکێنێت، پێویستمان بەڕوحیەتی شۆڕشی شاخە تا کاری پێ بکەین، ھاوکات ئەم خەباتەی ئێستامان ھیچی لەخەباتی شاخ کەمتر نییە، کەمیللەت بەدەستی فشارێکی بێ ڕەحمانەی شۆڤێنی لەلایان بەغداوە دەناڵێنێت ..
با ئێمە لەمەودوا مەرجمان بۆ بەغدا ھەبێت و ناوھێنانی پارەو بودجە ئاخیر پێداویستیمان بێت، چونکە پرسی لەو گرنگترمان ھەیە کە باسی لەسەر بکرێت، ئەویش پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستانە لە ئێستا و لە داھاتووشدا.
Top