ساڵیادی کابینەی نۆیەم، چاکسازی و حکومڕانییەکی باش

ساڵیادی کابینەی نۆیەم، چاکسازی و حکومڕانییەکی باش

کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ئێستادا ھەنگاوەکانی چڕ تر لە رابردوو بەرەو چاکسازی ھەڵگرتووە، ئەویش لە پێناو دەرباز بوون و تێپەڕاندنی قەیرانەکان و بووژاندنەوی کەرتە جیا جیاکان کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بەسەر ئاساتی بژێوی ھاوڵاتیانی ئەم ھەرێمەوە ھەیە، خۆشبەختانە پرۆسەی چاکسازی بەپلانێکی پەروەردەیی دەستی پێ کرد کە چۆن قودسیەتی کار بپارێزین و واز لە گەندەڵی بێنین، ھەر یەک لە ڕێی ئەو کارەی کە دەیکات، پاشان مامۆستایانی گرێبەست کران بە ھەمیشەیی ئەمەش بۆخۆی دەستکەوتێکی مەزن بوو بۆ چینی مامۆستایان و وانەبێژان، ھەروەھا ھەوڵی گێڕانەوەی پلە بەرزکردنەوی وەزیفی ولە ھەموویان گرنگتر جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بوو، چاکسازی ھەر لەسەرەتاوە ڕێگرێکی زۆری بۆ پەیدا بوو، لەگەڵ ھەموو ھەنگاوێکی ئەم کابینەیەوە نەیارانی دەرەوەو وناوەوە ھەوڵی شکستھێنانیان بە کارنامەی ئەم کابینەیە داوە، لەکاتێکدا ئەگەر پلانی a سەری نەگرتبێت دەستیان بۆ پلانی b بردووە وپاشان یەک بەیەک دەستکەوتەکانیان خستۆتە ڕوو، تازەترین سینارێۆی پیلان گێڕان کردنەوەی سنووری باشماخ بەڕووی سەدان بەناو دەروێشی قادری وبەزاندنی سنووری ئێران وتێپەر بوون بەناو سنووری ھەرێم بوو، بەدوور نازانرێت پلانی نێوان ئێران بەشێکی ناوخۆیی بێت، بۆ ئەوەی بڵێن حکومەت ناتوانێت سنوورەکان بپارێزێت و پێویستە حکومەتی مەرکەزی دەسەڵات بگرێتە دەست، ھەرچەند دەکەن وھەر پلانێک دەگێڕن مادام ئیرادەی بەھێز بۆ بەرنگاربونەوە وئامانج خزمەتی ھاوڵاتییان ھەیە پێش ئەوی خزمەتی باڵا دەستێک بێت، بەدڵنیاییەوە ھیچ لەو پلانانە سەر ناگرن و میللەت بەرچاوی ڕوونە بۆ ھەموو ئەو شتانەی کە دەگوزەرێ، دواکارم لەشەخسی سەرۆک وەزیران حکومەتەکەی حکومەتی ھاوڵاتی و بەرژەوەندی نیشتمانی بێت، وەک ئەوی ھەنگاوی بۆ ھێناوە و بەردەوامبوونی ھەبێت، ئەویش بۆ پاراستنی ئامانجی بەرزی نەتەوەکەمان. لەگەڵ ھەموو ئەوانەشدا خەڵکی کوردستان و دڵسۆزانی ئەم ھەرێمە دڵنیان لەوەی کە ھیچ ھێزێک ناتوانێت شکست بە کارەکانی ئەم کابینەیە بێنێت وکارەکانی بوەستێنێت، ڕێگاکە سەختە بەڵام بەرھەمەکەی زێڕینە.
Top