خەلکی دین سز هەبوو ئێستا ئیسڵامیە دین سزەکانیش هەن

خەلکی دین سز هەبوو ئێستا ئیسڵامیە دین سزەکانیش هەن

باشە جنێودان لەسەر ئاینی پیروز بەڕگریە لە ئیسڵام یان بێڕێزیکردنە بەدینی ئیسڵام؟
باشە بوچی ئەو کاتەی قودس بە پایتەختی ئیسڕائیل ناسێنرا لەڵایەن ئەمریکاوە بۆ کەس فزەیان لێنەهات بوچی ئەو وڵاتانەی کە خویان بە ستونی ئیسڵام دەزانن کە ئێستا بەشێکی کورد شانازی پێوەدەکەن و شینیان بو دەگێڕن نەیان کرد بەقسەی روژەڤ و هەرا و حەملی سوشیالمیدیا
بوچی قسەی (هیڤیدار ئەحمەد)یان کردوە بە سیاسی و ڕەخنەی لێدەگرن لە کاتێکدا ئەو قسەیەی هیڤیدار لە کتابی نۆسەری عەرەبی (عەڵی وەردی )دەرهێناوە و ئەویش لە پەڕلەمان کردە نمونە بو قسەکردن لەسەر گوزەرانی ژیانی خەڵک، دواتریش هیڤیدار ئەحمەد لە پێناو خودا داوای لێبوردنی کرد باشە ئێوە کومەلەخوڕافیێک چین داوای لێبوردن قبول ناکەن خو ئێوە خودا نین خودا خاوەنی (رەحم و عەفویە) جا ئەگەر ئێوە ئەوندە مۆسلمانن بوچی ئەوکاتەی ئەو نوسەرە عەرەبە ئەو کتابەی بڵاوکردەوە لەسەر ئەم قسەیە بەجواب نەهاتن و هیچتان نەنوسی ئەگەر ئێوە ئەوندە شەریف و پاک و موسلمان بوچی بەناوی دینی ئیسڵامەوە بازرگانی و سیاسەت دەکەن، بوچی ئەوکاتەی سەرکردەیێکی بەناو ئیسڵامی گوتی خودام لەخەون دا بینیوە و منی بردە ئاسمان و نازانم چی و چی،بوچی ئەوکات قسەتان نەبوو باشە ئەو قسەیە گوناحتر بوکە هیڤیدار کردی یان قسەی ئەو بەناو سەرکردە ئیسڵامیەو چەندیدین کەسی تر ؟ ئەوپرسیارانە لە مێشکی بۆگەنی خوتان بکەن ئێوە هێشتان لە ئاینی ئیسڵام شارەزانین و خوتان کردوە بە میراتگری ئیسڵام و جنێویش ئەدەن لەکام بەشی ئاینی پیرۆزی ئیسڵام جنێودان لەسەر ئیسڵامەتی دەچێتە قالبی بەڕگری کردن لە ئاین؟
باشە ئەو پەیڕەوەی دینی ئیسڵام کە ئێستا بەشێک لە موسلمانان پەیڕەوی دەکەن کەی لەگەل پەیڕەوی دینی ئیسڵامی راستەقینە دەگونجێت کە زەمانی پێغەمبەر (د.خ) راستگوی و دەستپاکی و دادوەری لەو پەڕی بەهێزیدا بوو،دینی ئیسڵام دینی لێبوردەی و پاک و جوانی ئەخڵاقیە نەک دینی بێڕێزیی و بازرگانی و جنێودانە.
ئەگەر لەم سەردەمەی ئێستا ئێمە تێدا دەژین چاوێک بەئاینی پیرۆزی ئیسلامی بخشێنین دەبینین هەر وەڵاتێک بەدلی خوی بوخوی ئاین حەڵال و حەرام دەکات و زووربەی وڵاتان پێگری بە دەقی ئاینی پیروزی ئیسڵامەوە ناکەن بو نمونە تورکیا و ئێران هەریەکەیان لە ژێر ناوی مەزهەبێک خەلک و نەتەوەکانی تر دەچەوسێننەوە ئەلئەساس بەڕگری لە دینی ئیسڵام دەکەن ئایا تورکیای مەزهەب سونی خوی بەستونی ئیسڵام دەزانێت ئەو کار و کردەوانەی دەکەن لەگەل ئاینی پیرۆز دەگونجێن؟ ناوللە چونکە بەدرێژای مێژوو جارێ ئێمەی کورد قوربانی دەستی ناعەدالەتی و زۆڵمی تورکیاین و مافی ئێمە لەڵایەن ئەو دەولەتە بەناو ئیسڵامە پێشیڵکراوە و بەدرێژای مێژوو کورد لەدەست ئەم دەولەتە بەناو ئیسڵامانە خێریان لەخۆ نەدیوە و نەیانتوانیوە بە مافەکانی شاد بن،ئەو پەیڕەوەی تورکیا لەژێر ناوی ئیسڵام پەیڕەوە دەکات ناچێتە ناو قالبێکی ئاینیدا ئەوەی تورکیا پەیڕەوی دەکات هێشتان دەستور و پەیرەوی ئەتاتورکە بەهەموو شێوەیەک دژی ئاینی ئیسڵام بوە.
دواتر وەڵاتی ئێران کە دەولەتێکی شیعە مەزهەبە ئەوانیش خراپتر لەتورک بەشدارن لە چەوساندنەوە و لەناوبردنی کورد و پێشیلکردنی مافەکانی و ئەو شتانەی کە مورکی کوردایەتیان پێوەیە، دواتر ئەوان ڕوژانەو بەدرێژای مێژوو سوکایەتی بە هاوەڵانی پێغەمبەری خوشەویست دەکەن بوچی کەس لەسەری بەجواب نایێت و شتێکی لەسەر نانوسرێت؟ بوچی ئێمەی کورد ئەوندە عاتفی بین و بەدوای ئەوشتانەوە وێلبین کە درز دەخەنەنێوان رێزەکانمان دەبێ ئێمەی کورد هوشیار بین و بیرتیژبین ئینجا بریاربدەین.
Top