ھونەری فەرامۆش کردن

ھونەری فەرامۆش کردن

ھونەری لەبیرکردن و فەرامۆش کردن ( فن التجاھل) لە گرنگترین ھونەرەکانی سەرکەوتنی ژیانە، دەکرێت بۆ ژیانێکی باشتر سوود لە یاساکانی ھونەری فەرامۆشکردن وەرگریت، کە بریتین لەم چەند ھەنگاوە:
١-ڕای بەرامبەرت گوزاشت لە تۆ ناکات چ پۆزەتیڤ چ نێگەتیڤ،
بەڵکو ڕای بەامبەرت وایە بە تێڕوانینی خۆی، ڕاکان بە شێوەی شەخسی وەرمەگرە ھەرکەسەو شێوازێک بیرکردنەوەی ھەیە لەسەرت، بەپێی سەرچاوەی بیرکردنەوەکانیان دەگۆڕێت .
٢-ڕازی بە بە خاڵە لاوازەکانت و خۆتت وەکو ئەوەی ھەیت قبوڵ بێت، بەمەش ڕێگر دەبیت کە بەرامبەرت وەک چەکێک خاڵە لاوازەکانت بەکاربھێنێ بۆ بێزارکردنت، گەر تۆ لەناوەوە خۆتت قبوڵ نەبێت، گلەیی لە بەرامبەرت مەکە، گرنگترین خاڵیش لێرەدا متمانە بەخۆبوونە .
٣-کەسایەتییە بەھێزەکان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ خراپترین دۆخ، ئەمەش جیاوازە لە کەسیەتی ڕەشبین، بۆ نموونە خۆ ئامادەکردن بۆ ڕەخنە یان شکست لە کارێک کە ئەنجامی دەدەیت، ئومێد بۆ سەرکەوتن ئەخوازی و ھەوڵی بۆ دەدەیت، بەڵام گەر شکستیشی ھێنا، خۆیی بۆ ئامادە کردووە ،دەرئەنجامەکان ئەوەندە کاریگەر نابن.
٤-سەرچاوە نێگەتیڤەکان لەخۆت دوورخەرەوە لە ژیانت ، ژیان وەک بەلەمێک تەماشاکە، گەر کونی تێکەوت ھەوڵدەدەیت کونەکان بگریت تا نەخنکێیت، مرۆڤە نێگەتیڤەکانیش لە ژیان وان دووربکەوە لێیان تا وزە نێگەتیڤەکانت بۆ ڕەوانە نەکەن و نەبنە ھۆی مژینی وزە پۆزەتیڤەکانت.
٥-بە تەنھا متمانە بە کۆمەڵێک کەس بکە ھاوکاری بڕیارەکانی ژیانت بن، مافی کەس نییە بڕیاری داھاتووی ژیانی کەس بدات.
٦-ھەندێک کەس دڵخۆشنابن بەسەرکەوتنەکانت، ئەوەش بە ئاسایی وەرگرە، سونەتی ژیان وایە، سەیری ھەڵبژاردنی سەرۆکی وڵاتێکی زل ھێز بکە لە ھەڵبژاردنەکان کە پێویستی بە لە سەدا پەنجاو کەمێک زیاتر ھەیە، ھەموو دەنگی پێ نادەن، دواتریش لە پلەیەکی بەرزدایە لەگەڵ ئەوەی ھەندێ چاویان بەسەرکەوتنەکانی ھەڵنایەت.
کورتەی باسەکە:
لەوە خۆشتر نییە ژیانێکی سادە و ئاسایی بژیت، و متمانەت بە خۆت بێت،و خەمی ژیان و قسەی خەڵک و شکستەکانی ژیان لە سەبەتەی فەرامۆش و لەبیرکردن دانێیت و بیدەیت بەدەم دەریاوە. تا خۆشتر بژیت، یاساکانی ھونەری فەرامۆش کردن بکە ڕێڕەوی ژیانت.
Top