ئێمەی کورد پێویستە جیاوازی‌بکەین لەنێوان ئیسلام و ئیسلامی سیاسی.

ئێمەی کورد پێویستە جیاوازی‌بکەین لەنێوان ئیسلام و ئیسلامی سیاسی.


ئێمەی میللەتی کورد بەشانازیەوە میللەتێکی زۆرینە موسوڵمان و پەیوەستین بەئاینی پیرۆزی ئیسلام ،لەگەڵ ئەوەشدا ڕێزی هەموو ئاینە جیاوازەکانیش دەگرین کەنێردراوی خودان و ڕێزی لێناون،هەروەک چۆن ڕێگا بەخۆمان نادەین سوکایەتی و بێ ڕێزی بەهیچ ئاینێک بکەین،بەهەمان شێوەش جێی قبوڵکردن نیە لەهیچ کەسێک کەسوکایەتی بە پیرۆزیەکانمان بکات،ئەوە ڕەوشتی ئیسلامە.

بەڵام ئێمە پێویستە جیاوازی بکەین لەنێوان ئیسلام و ئیسلامی سیاسی چونکە زۆرینەمان ڕاستە موسوڵمان-ین بەڵام زۆرینەمان پەیوەست نین بەئیسلامی سیاسی کە ئامانجیان دەستکەوتی شەخسیە بۆخۆیان لە پەنای ئایینی ئیسلام و بەلاڕێدابردنی کۆمەڵە شتێک کەلەبەرژەوەندی خۆیان بێت،بۆیە پێویستە جیاوازی بکری لەنێوان ئیسلام و ئیسلامی سیاسی ناکرێ پێمان وابێ کە ئەوەی ئیسلامیە سیاسیەکان دەیڵێن ڕاستە نەخێر چونکە ئامانجی و بەرنامەی ئیسلامی سیاسی دەستکەوت و بەڵاڕێدابردنی گۆمەڵگایە بۆ مەبەستی خۆی نەک بۆ بەرژەوەندی ئیسلام،چونکە هیچ کات ئیسلام بریتی نیە لەهەڵسوکەوتی داعش ئاساکانی کەوا بیردەکەنەوە دەبێت بەزەبری توندوتیژی و کوشتار ئیسلام بەرەو پێش دەبەن نەخێر ئەو هەڵسوکەوتانە دژی ئیسلامە و ئیسلام بەریە لەو جۆرە کار و بیرکردنەوانە و ناکرێ زۆر لەهیچ کەسێک بکرێ کەوا بەزۆر ئاینەکەی پێ بگۆڕی ئەگەر ڕەزامەندی خۆی لەسەرنەبێ، خودای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا لە سورەتی البقر ئایەتی 256دەفەرموێ: "لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ ۖ قَد تَّبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ ۚ "واتا:"بەهیچ جۆرێک زۆری لێکردن نیە لە وەرگرتنی بیر وباوەڕی ئیسلامدا، دینداری بەزۆر نابێت بکرێت و دین بەزۆر نادرێت بەسەر کەسدا".

ئەم ئایەتە پیرۆزە کافیە لۆ ئەوانەی کەوا بازرگانی بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەکەن و هۆکارن بۆ ئەوەی وێنای ئیسلام بەشێوەیەکی ناشیرین پیشان بدەن و غەیرە ئیسلام لەجیاتی باوەڕهێنا و هاتنە ناوئیسلام قسە لەسەر ئیسلام بکەن و سوکایەتی و بێ ڕێزی بە پیرۆزیەکانمان بکەن.

بۆیە پێویستە هەموان ئەو ڕاستیە بزانن کە پێغەمبەر بەڕەوشتە بەرز و جوانەکەی توانی ئیسلام سەربخات دوور لەتوند وتیژی و لە ئاینێکی شاراوە بیکات بەئاینێکی جیهانی وئاشکرا و بە ملیۆنان شوێنکەوتەی لەسەرتاسەری جیهان هەبێ و ڕۆژ بەڕۆژ لەپەرەسەندن دابێت.

بۆیە پێویستە جیاوازی بکەین لەنێوان ئیسلام و ئیسلامی سیاسی توندڕەو نەکەوینە داوی ئەوانەی بازرگانی بەدین دەکەن و تەنها خۆیان پێ ڕاستە و ئەوانیتریان هەموو پێ کافر و لەدین لادراوە لەکاتێکدا تەنها خودا بەندەی خۆی دەناسێ و هەر ئەم زاتەیە دەتوانێ حوکم لەسەر بەندەکەی بدات و ئاراستەی بکات نەک گروپ و کەسانێکی بەناو ئیسلام کە خۆیان کردۆتە نوێنەری خودا لەسەرزەوی.
Top